Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەدان کەس ژیانیان لەکەناری مەرگدایە بەهۆی ئەم فریودانەی فەیسبووکەوە. تکایە بڵاوی بکەنەوە

تکایە گەر ئەم زانیاریە بۆ تۆ کۆنە بۆ هەزارانی تر نوێیەو خێرێک بکەو بڵاوی بکەوە لە فەیسبووکەکەی خۆت.

ئامادەکردن: سایتی زانکۆلاین

سایتی زانکۆلاین وەک یەکەم سایتی کوردی بەردەوام پەنجە دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە گەورەترین کێشە بۆ کەسەکان دروست دەکەن و پێسوەخت ئاگاداری و هۆشداری دەداتە گەنجان و هاوڵاتیان لەپێناو سودگەیاندن بەخۆیان و بەکۆمەڵگە.بۆیە چاوەڕوانین ئەم زانیاریەی ئێستا بڵآوی دەکەینەوە بەشێوەیەکی گشتی بگاتە زۆربەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک چوونکە کارەساتخوڵقێنە ئەم بابەتە گەر شارەزایی پێشوەختت لەسەری نەبێت.هاووڵآتیانی هەرێمی کوردستان ،بەکارهێنەرانی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تکایە ئەم مەترسیە گەورەیەی کە باسی دەکەم بە جدی وەریگرن و تاک بەتاکی ئەم هەرێمەی لێ ئاگاداربکەنەوە.
ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵیک کەس خەریکی بەکارهێنانی فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن بەشێوەی خراپ و سودیان لەنەبوونی ڕۆشنبیری بەکارهێنانی فەیسبووک بینیوە کە بەگشتی کەمە لەنێو بەکارهێنەرانی کوردستاندا. پێتان رادەگەیەنێت کە تۆڕێکی کارکردنی تونسی و مەغربی و کوردی ، هاوڵاتیان و بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ڤایبەرو سکایپیان کردۆتە ئامانج و بە شێوەیەکی زۆر رێکخرا کار دەکەن و کچان بە کاردەهێنن کە ڤیدیۆ دەکەنەوە بۆ کوڕان و گەنجان و بە شێوەی روت خۆیان دەردەخەن و پاشان ریکۆردی ڤیدیۆی کەسی بەرامبەر دەکەن و پاش ماوەیەک نامەیەک دەنێرن دەڵێن ئەوە ڤیدیۆکەتە و ئەمەش لیستی هەموو هاورێکانتە کە لامە ، جا ئەگەر ئەوەندە پارە نەنێریت ئەوا ئابڕوت دەبەم.  لە یوتیوبیش دایدەنێن.جا سەدان کەس کەتونەتە ئەو داوەوەو ژیانی کۆمەڵایەتییان تێکچوەو هەموو رۆژێکی ئێستایان مردنەو ئیتر خۆتان بیربکەنەوە چ کێشەیەکە ئەم بابەتە.ئێمە نموونەی راستەقینەمان لایە کە رویداو پەیوەندی بە پەیجەکەمانەوە کردو بەهەرشێوەیەک بێت سکاڵامان کرد بۆی لە کۆمپانیای یوتیوب بێ ئەوەی کارەساتەکە روبدات ، ئەو کەسە ماڵ و مناڵیشی هەبوو بە قسەی خۆی فێڵیان لێکردوەو ئەو ئەو کارەی نەکردوە..ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە گەنجان فێربوون بە ناوی خوازراوەوە فەیسبووک بەکاردەهێنن و وێنەی کچان دەبەن و نامە بۆ کچەکان دەنێرن کە وێنەی تۆمان لایە گەر پارە نەنێرێت یان فڵان شت نەکەیت بۆمان ئەوا وێنەکانت بڵاو دەکەینەوە.کچەکە گەر هیچیشی لەخۆی شک نەبردبێت بەلام هەر دەکەوێتە حاڵەتێکی دەرونی زۆر ناخۆشەوە و ئەو ساتانە کەس ئاوات ناخوازێت تێی بکەوێت…
ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە لەم مەترسیەو وەک ئەرکێکی ویژدانی بۆتان باسس دەکەین و داوتان لێدەکەین پەیڕەوی ئەم خاڵآنە بکەن بۆ پاراستنی  کەرامەتی خۆتان و ماڵ و مناڵتان و دورکەوتنەوە لەوحاڵەتانەی کە زۆر کەس هەوڵی خۆکوشتنی داوە :
١- ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکەم ئاگاداری مناڵەکانیان بن کە فەیسبووک بەکاردەهێنن و ئەوانیش ئەم مەترسیە باس بکەن بۆ مناڵەکانیان و بەشێووەی خۆیان تێیان بگەیەنن،
٢- لە فەیسبووک کەس مەکەن بەهاورێی خۆتان ئەگەر دڵنیانەبوون کەسەکە کێیە..(تکایە ئەم خاڵە زۆر زۆر گرنگە).

٣- دورکەونەوە لەو ئەکاونتانەی کە بەناوی کوڕە شێتەکە وکچە هارەکەو نازانم کورە قۆزەکەو کچە بەنازەکەو ، ئیتر ئا لەوجۆرە ناوە قۆڕو بێمانایانە..
٤- زۆربەی ئەو بەکارهێنەرانەی کە تازەن و بەتایبەتیش هەندێک لە بەتەمەنەکان کە هیچ شارەزاییان نیە زۆرتر دەکەونە ئەو هەڵانەوەو باشتر وایە ئامۆژگارییان بکەن کە شتێکی واهەیە دەبێت وریای بن..
٥-کە دەچنە تەوالێت مۆبایل لەگەڵ خۆتان مەبەن چوونکە زۆرجار کامێرە هاک دەکرێت و بەخۆتانیش نازانن،
لەماوەی ڕابردوودا چەندین بەپرس و کەسی ئەم وڵآتە ڤیدیۆیان بڵاوبوەتەوەو توشی ئەم ناخۆشیە بوون.
تێبینی//هەرگیز مەڵێن هەرکەس وایکرد شایانیەتی وایلێبێت، چوونکە مرۆڤەکان قابیلی هەڵەن و لەتەمەنێکدا زۆر شت دەکەن کە گەورەبوون لێی پەشیمانن..
بەڵآم دوای خوێندنەوەی ئەم پۆستە گەر هەڵەیانکرد ئەوا هیچ عوزرێکیان نامێنێت..
سایتی زانکۆلاین .

hqdefaultimagesssstrangers-on-webcam-free-no-sin-in-63043




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سەدان کەس ژیانیان لەکەناری مەرگدایە بەهۆی ئەم فریودانەی فەیسبووکەوە. تکایە بڵاوی بکەنەوە Reviewed by Unknown on 11:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.