نامه‌یه‌ك بۆ بارزانى ، قوباد تاڵه‌بانى ، یوسف محه‌مه‌دهيرۆ ابراهيم ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵه‌ح
نامه‌یه‌ك بۆ مه‌سعود بارزانى ، قوباد تاڵه‌بانى ، یوسف محه‌مه‌دهيرۆ ابراهيم احمد ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵه‌ح
له هه‌مانكاتدا په‌یامێك بۆ دادوه‌ره‌كانى گه‌رمیان
دلشاد ئەنوەر
.
به‌رێزان وه‌كو ئاگادارن له‌كاتێكدا به‌نده ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته ده‌كه‌م ، رۆژنامه‌وان ئارام به‌ختیار په‌یامنێرى ئێن ئارتى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه له زینداندایه و پاڵنه‌رى نوسینى ئه‌م نامه‌یه‌شم ، توندكردنى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌یه له‌زیندان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌خسى نه‌ك بنه‌ماى یاساى .
به‌رێزان ..ده‌ستگیركردنى ئه‌و رۆژنامه‌وانه له‌سه‌ر راپۆرتێكه كه هیچ ته‌شهیرێكى به دادوه‌ر و دادگاكان تێدا نیه ، له‌كاتێكدایه رادیۆى ده‌نگ 6 ساڵه تاڵانكراوه و شكات كراوه له‌دادگا تا ئێستا نه‌تیجه‌ى شكاته‌كه دیار نیه !
چه‌ندین رۆژنامه‌وان ئیهانانه‌یان پێكراوه و لێیاندراو شكاتیان كردووه ، تائێستا دادگا نه‌تیجه‌ى یه‌ك شكاتى رۆژنامه‌وانیان به‌لایه‌كدا نه‌خستووه ، له‌كاتێكدا گه‌ر رۆژنامه‌وانێك شكاتى لێبكرێت كاكى دادوه‌ر درێغى ناكات له ….
به‌رێزان …رادیۆى ده‌نگ شكاتى له‌مه‌سولێكى باڵاى حیزبى كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تۆمه‌ت و درۆى بۆ رادیۆكه هه‌ڵبه‌ستووه تائێستا نازانین دۆسیه‌كه چى لێهات !
ره‌حمه‌تى كاوه گه‌رمیانى ، شكاتى له به‌رپرسانى ئاسایش و خودى ئاسایش كردووه له‌سه‌ر لێدان و لوت شكاندنى ، شكاتى له جه‌مال عه‌بدوڵاى ده‌مراستى مه‌سوله گه‌نده‌ڵه‌كان كردووه ، تا ئێستا نه‌تیجه‌ى شكاته‌كان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه ، له‌كاتێكدا دواى ئه‌و به‌رواره شكات له‌ئێمه كراوه وه‌كو هاوكارانى شه‌هید كاوه و و سزا دراوین به‌ناحه‌ق كه‌دواتر دێمه سه‌رى .
به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار …برۆن به‌دواداچون بكه‌ن ، ئێمه و هاورێكانمان 12 ساڵه رۆژنامه‌وانین ، بڕۆن بێ منه‌ت بن گه‌ر رۆژێك له‌رۆژان له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌ك یان مه‌سولێك خیانه‌تمان له‌پیشه‌كه‌مان كردبێت ، بڕۆن بێ منه‌ت بن مه‌سولێك بدۆزنه‌وه كه رۆژێك له‌رۆژان به حه‌رفێك ئیسفاده‌ى له ئێمه و هاورێكانمان كردبێت ، بڕۆن بێ منه‌ت بن گه‌ر حسابمان بۆ هیچ مه‌سولێك كردبێت و مسقاڵه زه‌ره‌یه‌ك به ناشه‌رعى ئیسفاده‌مان له‌پیشه‌كه‌مان كردبێت ( ئێوه ده‌توانن موتابه‌عه‌ى چى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیمان هه‌یه بكه‌ن و منه‌تتان نه‌بێت ) .
هه‌روه‌ك بڕۆن بۆچوونى خه‌ڵكیش وه‌ربگرن بزانن له‌هه‌ركوێ زوڵم له هاوڵاتیه‌ك ، كادیرێكى حیزبى جا هه‌ر حیزبێك بێت بێ جیاوازى كرابێت ئێمه له‌وێ بووین ، به‌ڵام لێتان ده‌پرسین ، ڕووى به‌رپرسیارێتیان تێده‌كه‌ین ، مه‌عقوله ( حه‌ره‌مى دادگاكان بۆ ئێمه ترسناك تر بێت له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كى تر !)
مه‌عقوله ئێمه‌یه‌ك كه خیانه‌تمان نه له‌خۆمان ، نه له پیشه‌كه‌مان و نه له خه‌ڵكیش كردبێت له‌دادگا بترسین ! له‌برى ئه‌وه‌ى حه‌ره‌مى دادگاكان بۆ ئێمه جێگه‌ى ئومێد و هیوا بێت .
ئاخر كاوه گه‌رمیانى پێش ئه‌وه‌ى شه‌هید بكرێت سه‌د جار هاناى بۆ دادوه‌ر و دادگا برد ، به‌ڵام مه‌خابن لێپرسینه‌وه نه‌كردنى ئه‌و دادگایه‌ى كه ئه‌مرۆ ئارام به‌ختیارى زیندانى كردووه ، چاره‌نوسى كاوه به‌مڕۆ گه‌یاند.
ده‌بوایه ئێمه له‌كاتى چوونه نێو دادگاكان دا ئومێدمان بۆ دروست بووایه ، بمانوتایه مادام دادگا جێگه‌ى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى راستى و پشت و په‌ناى هه‌ژارانه ، ئێمه‌ش كه پشتیوانى ئه‌وانین، ده‌بوایه هه‌ستمان به‌ئه‌مان بكردایه ، به‌ڵام حه‌یف پێچه‌وانه‌كه‌ى دروسته..
ئاخر به‌رێزان ، له‌كاتێكدا دۆسیه‌ى تاڵانكردنى رادیۆى ده‌نگ و لوت شكاندن و ده‌ستى پشت كوژرانى شه‌هید كاوه دیار نیه و به‌دواداچوونى پێویستى بۆ نه‌كراوه ، هه‌روه‌ك له‌كاتێكدا تۆمه‌تبارانى دۆسیه‌ى كاوه به‌كه‌متر له سێ ملیۆن دینار غه‌رامه كراون ، كه‌چى چرنوكى دادگاكان بۆ ئێمه تیژ تره ..
به‌رێزان… ئێمه كه‌باسمان نه‌كردووه له‌سه‌ر نوسینى بابه‌تێكى شه‌هید كاوه ، كه ئه‌نداميكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كيتى سكاڵاكاره ، سێ ساڵه ستافى گۆڤاره‌كه‌ى شه‌هید كاوه دێنن و ده‌یبه‌ن ، تا دواجار به‌نده سێ ملیۆن دینار غه‌رامه كرام ، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و جنێودانى دونیا به‌كاوه و دواتر بوون به سه‌به‌بى شه‌هيد كردنيشى، تۆمه‌تبارێكى تر كه‌متر غه‌رامه كراوه…
ئه‌و بابه‌ته‌شى كه‌ئێمه‌ى له‌سه‌ر غه‌رامه كراوین و 19/6 و دواى ته‌میز كردنه‌وه‌ى جارێكى تر ده‌بێت له‌دادگا بین ، كه دادوه‌ر دواى بیبینى بابه‌ته‌كه و نوسراو كردن بۆ ده‌زگا حكومیه‌كان یه‌ك زه‌ره‌ى راپۆرته‌كه نوقسانى نه‌بووه ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه لایه‌نێكى كێشه‌كه خۆیان دزیه‌وه و ده‌بوایه ئیجبار بكرایه‌ن بۆ شاهێدى دان بێنه دادگا به‌ڵام نه‌هاتن .( ئه‌مه باسێكى دوور و درێژه و له‌داهاتوودا دێته‌وه به‌رباس و ناوهينان و ورد و درشتى )
بۆیه داوا له‌و سێ لایه‌نه ده‌كه‌م بێنه خه‌ت و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن ، گه‌ر ئێمه ته‌شهیرمان به سه‌ركرده‌كه‌ى يه‌كيتى كردووه و ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه راست نه‌بووه ، بۆ راى گشتى ئاشكرا بكه‌ن و توندترین سزامان بده‌ن ، سێ ملیۆن دینار غه‌رامه‌كه‌ش بكه‌ن به ملیارێك دینار ، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌دى ئیعتیبارمان بۆ بگێرنه‌وه..
ئه‌و نمونانه‌ى سه‌ره‌وه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه باسكرد كه بیزانن دادگا بۆ گیانى رۆژنامه‌وانان چه‌ند چڕنوكى تیژه و بۆ گیانى مه‌سولینیش جیاوازتر ، بۆیه لێره‌وه داوا له‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه ده‌كه‌م بێنه خه‌ت و كار بۆ ئازاد كردنى ئه‌و رۆژنامه‌وانه بكه‌ن، هه‌روه‌ك داوا له‌دادوه‌ره به ويژدانانه‌كان ده‌كه‌ین پشتگیرى رۆژنامه‌وانان و خه‌ڵكى زوڵم لێكراو بن.
به‌پێچه‌وانه‌وه و گه‌ر ئارام به‌ختیار له‌زیندان بهێڵرێته‌وه ، كه ئێمه پێمانوایه هێشتنه‌وه‌ى ره‌هه‌ندێكى یاسایى نیه و تابعيكى شه‌خسى وه‌رگرتووه ، له رۆژانى داهاتودا زۆربه‌ى رۆژنامه‌وانان و چالاكوانان كۆبونه‌وه‌ى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بۆ راى گشتى ئاشكرا ده‌كه‌ین ، ئه‌وه‌ى سه‌رێشه‌ى بۆ ئێمه دروستكردووه شه‌ڕى به‌رگرى كردن له‌یاسایه ، ئه‌وه‌شى دژایه‌تیمان ده‌كات ئه‌وانه‌ن به‌ناوى یاساوه قسه ده‌كه‌ن و زۆر نهێنى تریش ئاشكرا ده‌كه‌ین و له‌كه‌سيش ناترسين …
،

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: