Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نووسەرێک/هیچ نەتەوەیەک نادۆزیتەوە زمانى خۆى بەم دەردەى ئێستاى کورد بەرێت،

هیچ نەتەوەیەک نادۆزیتەوە کە زمانى خۆى بەم دەردەى ئێستاى کورد بەرێت، بەتایبەت ئەو حاڵەى کە ئێستا لە نێو خوێندنى باڵادا کارى لەسەر دەکرێت، لابردن و یا بە دڵخوازهەژمارکردنى زمانى کوردى لە پۆلى شەشى ئامادەیی (کە چارەنووسسازترین پۆلە بۆ دیاریکردنى داهاتووى تاک) هیچى کەمتر نییە لە شاڵاوەکانى ئەنفال. کە دەڵێن کەمتر نییە، بەڵگەى زانستی و مێژووییمان پێیوە: کامە نەتەوە و گەل بە مردنى تاکەکانى بەرەو لەنێوچوون چووە؟! لە مێژووى مرڤایەتیدا نایدۆزیتەوە، بەڵام ئەو گەل و نەتەوانە کوان کە زمانەکانیان لە لایەن ئیستیعمارەکانەوە داگیر کرا، کوان ئەو گەلانەى کە زمانەکانیان لە نێو زمانە باڵادەستەکان توانەوە. ئێمە ساڵانە و لە ڕۆژى زمانى دایکیدا لە یونیسێف و یونیسکۆوە گوێبیستى ئەوە دەبینن کە ساڵانە چەند زمان لە نێو دەچن، بۆیە مەرگى زمانەکان بە ماناى مەرگى گەلەکانە. ئەوەى کە ئێستا بۆ زمانى کوردى دەکرێت ئەنفالێکى ڕاستەقینەیە:

بۆچى:

١. چیتر قوتابی هەست بە گرنگى زمانە زانستییەکەى ناکات.
٢. کەسانى پسپۆر کە لە پزیشکى و ئەندازیارى و زانستەکاندا دەخوێنن و دەرچوونە ناتوانن تێز و توێژینەوەکانیان پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەن بە زمانێکى پاراوى کوردى.
٣. بەهاى زانستى زمانى کوردى لە قۆناغەکانى پێشووترى خوێندن کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.
٤. ئاستى گەورەیی مامۆستاى کوردى کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.
٥. مێژووى قوربانیدان و خوێندانى کوردمان وەبەرچاو نەگرتووە و بە کەممان هەژمار کردووە.
٦. بڕیارەکەى خوێندنى باڵا دەچێتە چوارچێوەیەکى تەسکى بەرژەوەندى چەند کەسێکەوە.
٧. ئەم بڕیارە داپۆشینى هەڵە و کەمکارى خودى زانکۆکان و وەزارەتى خوێندنى باڵا و ناوەندە ئەکادیمییەکانى هەرێمى کوردستانە، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە کار لەسەر فەرهەنگى (قامووس) زانستى بکەن و شتێک بدەن بە دەستەوە کە قوتابی دەستەودامێنى زمانێکى تر نەبێت بۆ تێگەیشتن لە زانست و پسپۆڕیەکەى.
٨. بڕیارەکە سەقەتە چونکە بڕیارى لەم شێوەیە و بەم گرنگییە لە کۆتایی ساڵى خوێندن نادرێت بەڵکو ساڵێک پێشتر دەدرێت و ئامادەکارى بۆ دەکرێت و کۆنفڕانسى زانستى بۆ دەگیردرێت، بۆیە بە ڕوون و ئاشکرایی دیارە کە بڕیارەکە دەستى ئەنقەستانە و شەخسیانەیە.
٩. ئەمە لە چوارچێوەى کارى وەزارەتى خوێندنى باڵادا نییە بۆ بڕیاردانى لەم شێوەیە و پەیوەستە بە وەزارەتى پەروەردەوە، بەڵام بۆ ئیفتیزازکردنى وەزارەتى پەروەردە و هەندێک لایەن ئەم کارە دەکات و خراپیەکەى بەسەر وەزارەتى پەروەردەدا دەشکێتەوە.
١٠. بڕیارەکە بە تەلەفۆنێک و لە لایەن هێرۆخانەوە بە وەزیرى خوێندنى باڵا گوتراوە و ئەویش جێبەجێى کردووە.
١١. بڕیارەکە کە داواى پووچەڵکردنەوەى بۆ دەرچوو، وەزیرى خوێندنى باڵا مانى گرت و چووەوە ماڵەوە و گوتى نایەمەوە سەر کار، بۆ ئەوەى کە لەم دۆخەدا هێندەى تر کێشەکە گەورەتر نەبێت و دۆخى نێوان یەکێتى و پارتى گەورەتر نەبێت بەتایبەت کە هەردوولا سەرقاڵى پڕۆسەى ڕیفراندۆمن، سەرۆک وەزیران پووچەڵکردنەوەکەى ڕاگرتووە.
.
عبدالرحمن سنجاوی/نووسەر و ڕۆژنامە نووس


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

نووسەرێک/هیچ نەتەوەیەک نادۆزیتەوە زمانى خۆى بەم دەردەى ئێستاى کورد بەرێت، Reviewed by Unknown on 10:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.