Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابیەك لە كوردستان تەمەنی 63 ساڵە و تازە پۆلی 6 ی بنەڕەتی یە😅

حسێن محەمەد کە ئیستا تەمەنی ٦٣ ساڵە و لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە و دەڵێت بەردەوام دەبێت لە خوێندندا بۆ ئەوەی بڕوانامە بەدەست بهێنێت.

ئەو دەڵێت، لە وانەکانی زمانی کوردی و عەرەبیدا ئاستی باشە، لە وانەی ئینگلیزیشدا دەتوانێت دەربچێت و ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی ساڵی ڕابردوودا دوو ساڵ خوێندوویەتی و ئەمساڵ کە چووەتەوە بەرخوێندن دوای تاقیکردنەوە لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی دانراوە، لە بنکەی خوێندنی گەوران کە تێیدا خوێندکاران لە ساڵێکدا دوو قۆناغی خوێندن دەبڕن.

مام حسێن باسی ئەوەشی بۆ ئێن ئاڕ تی کرد، کە لەگەڵ ئەوەی چەند وشەیەکی کەمی زمانی ئینگلیزی دەزانێت بەڵام دڵخۆشە بەوەی ئاستی خوێندنی ڕۆژ بەڕۆژ باشتر دەبێت.

ئەو کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە بووەتە، هێمای کۆڵنەدان و ئومێد بۆ فێرخوازان و گەنجانی ناوچەکە.

یەکێک لە مامۆستاکانی مام حسێن دەڵێت “مام حسێن لەگەڵ ئەوەی لە تەمەنی باوکمدایە من سەرسامم بە توانای ئەو، ئەوەش وانەیەکە بۆ گەنجان و فێرخوازانی دیکە”.

حسێن محەمەد ئێستا لە چاوەڕوانی کۆتا ڕۆژەکانی خوێندنیدایە لە قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی و هەنگاونان بەرە و قۆناغی داهاتوو.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

قوتابیەك لە كوردستان تەمەنی 63 ساڵە و تازە پۆلی 6 ی بنەڕەتی یە😅 Reviewed by Unknown on 10:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.