شۆک ئاگاداربە 20 ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان خولی دووەم دەست پێدەکات.کەمترین کات دانراوە بۆ یەکەمجار
شۆک ئاگاداربە 20 ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان خولی دووەم دەست پێدەکات.لە ژیانی خولی دووەم یەکەم جارە ئەم کاتە کەمەی بۆ دائەنرێت.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرواری 20/8/2017 تاقی کردنەوە گشتی یەکان بۆ پۆلی12 و9 دەست پێدەکات شایانی باسە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەروارەکان سەیرن،ساڵانی پێشوو لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان قوتابی 40 ڕۆژی بۆ دیاری دەکرا تا گەیشتن بە تاقی کردنەوەی خولی دووەم،بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بردنە پێشی بەرواری تاقی کردنەوەی وزاری بۆ ماوەی15 ڕۆژ کەچی بەرواری خولی دووەم هەر لە شوێنی ساڵانی پێشوو جێگیرکراوە،بە بڕوای ئێمە هیچ دیراسەیەک بۆ خولی دووەم نەکراوە،پەروەردەی سلێمانی بێ ئاگایە لەم دیراسەیە،هیوادارین پێداچوونەوەی بۆ بکەن،چونکە وەزارەتی پەروەردە و ئەزموونەکان تا ئێستا بەرواری خولی دووەمی دیاری نەکردووە،بەڵام پەروەردەی گشتی سلێمانی ئەمڕۆ دەست پێشخەری کردووە،لە بڵاوکردنەوەی بەرواری خولی دووەم،هیوادارین دیراسەی ئەم بابەتە بکرێت چونکە ئەگەر بێت و سەیری ئەم بەروارانەی خوارەوە بکەیت زوڵمێکی زۆر دەبینیت،بەرامبەر بە خوێندکاران،بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو،
بۆ ئەمساڵ
15/6/2017 تاقی کردنەوەی وزاری خولی یەکەم دەست پێدەکات
بەرواری 16/7/2017 کۆتایی دێت
دوای کۆتایی هاتنی بەلایەنی کەمی پێویستی بە 10 هەتا 15 ڕۆژە بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان،وای دابنێین 1/8/2017 ئەنجامەکانی خولی یەکەم ڕادەگەیەنرێت کەواتە قوتابی تەنها 20 ڕۆژی لە بەردەم دەبێت بۆ گەیشتن بە تاقی کردنەوەی خولی دووەم کە وابڕیابە 20/8/2017 ئەنجام بدرێت
ئەگەر بە هەق بێت دەبێ کاتی زیاتر بە قوتابی بدرێت چونکە هەموو ساڵێک بە لایەنی کەمی 40 ڕۆژ زیاتری پێ دەدرا تا گەیشتن بە تاقی کردنەوەی خولی دووەم،
ڕەوێن گەردی الامبراتور
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: