Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی پۆلی12/دەتوانن نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی هەژمار نەکەن بۆ وەرگرتنتان لە کۆلێژی …..؟

ڕێکخراوی پۆلی12 ڕێکخراوێکی فەرمی و مۆڵەت پێدراوە کاردەکات لەپێناو هەڵبژاردنی باشترین بژاردە بۆ سەرکەوتنی قوتابی پۆلی12 ڕێکخراوەکەمان سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نیە لەلایەن 4 گەنجی دەرچووی کۆلێژەوە دامەزراوە تاوەکو ئێستا بێدەنگ بووین سەبارەت بە ڕای ئێمە بۆ ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەیەک لەمەوبەر بانگهێشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە ڕووماڵ کردنی دەقی ئەم بڕیارە و بڕیارەکانی تر کە لەبەرژەوەندی قوتابی دایە ئێمە ناوەندێکی کاریگەر بووین بۆ گواستنەوەی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارانە لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و قوتابیانی پۆلی12 هەربۆیە ڕاستەوخۆ ڕوون کردنەوەکانمان بڵاوکردەوە

.

دەقی ڕای ئێمە،

ئێمە پاڵپشتی ئەم بڕیارە دەکەین بڕیارێکە کە قوتابی نزیک دەکاتەوە لە بەدەست هێنانی خەونەکان لە کۆلێژە بەرزەکان بە ڕای ئێمە ئەم بڕیارە دژی زمانی کوردی نیە چونکە لەسەرووی هەموو شتێک دەبێ قوتابی دەرچووبێت لەم وانەیە واتا دەبێ بەشداری تاقی کردنەوەی وزاری بکات بە خولی یەکەم یان دووەم گرینگ ئەوەیە لەم وانەیە دەربچێت کەواتە دژی زمانی کوردی لە کوێ دایە ئەگەر دژی زمانی کوردی یە بۆ دژی زمانی عەرەبی نیە کەچی وانەی عەرەبیش ی لەگەڵدایە ئەم بڕیارە تایبەتە بە قوتابیانی بەشی زانستی کە دەچنە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست پرسیارێکی مەنتقی دروست دەبێت ئایا قوتابی لە کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست زمان(اللغە)ی کوردی و عەرەبی بە کەڵکی دێت وەڵامێکی ئاشکرایە نەخێر،،،،بۆ؟چونکە تەنها لە ساڵی یەکەم وانەیەک هەیە بەناوی کوردۆلۆجی ئەخوێنرێت تەنها ئەم وانەیە بە کوردی یە و ئاسانە ئەوانی تر هەمووی ئینگلیزی  یە ووشەیەکی کوردی نابینیتەوە کەواتە بۆچی وەزارەتی خوێندنی باڵا غەدر لە قوتابی بکات و وانەکانی کوردی و عەرەبی کە هیچ ڕەبط و زەبطی بەکۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست نیە بۆیان هەژمار بکات ئەصڵەن هیچ مەنهەجێک لەم کۆلێژانە بە کوردی و عەرەبی نیە ئەگەر هەژماری بکات دڵنیابە غەدرێکی زانستی یە کە لە قوتابیانی دەکات  چونکە ئێمە داتامان لایە هی ساڵانی پێشوو سەدان و هەزاران قوتابی نمرەی زۆر بەرز بووە لە وانەکانی زیندەزانی و کیمیا و فیزیا و بیرکاری و ئینگلیزی کەچی لە وانەی عەرەبی یان کوردی نمرەی کەم بووە خەونی کۆلێژی بەرزی لە دەست داوە و نموونەشمان زۆرە؟ئەم بڕیارە ئەصڵەن ڕەبتی بە دژی زمانی کوردی نی یە چونکە قوتابی سەرپشک دەبێ نەک وەزارەتی خوێندنی باڵا سەپێنەر بێ ،قوتابی دەتوانیت هەژماری بکات ئەگەر هاتوو نمرەی بەرز بوو لەم وانانە دەشتوانی هەژماری نەکات ئەگەر نمرەی وانەی کوردی یان عەرەبی نزم بوو،ئاخر بۆچی تا ئێستا لەلایەن کەسە شارەزاکان خوێندنەوەیەکی جدی بۆ نەکراوە چونکە تێ ی ناگەن وا دەزانن ئەگەر وانەی کوردی ئارەزوومەند بکەیت دنیا خراپ دەبێت نا بەڕێزم بیربکەوە بزانە باشی ئەم بڕیارە لە کوێ دایە ئینجا بڕیار بدە دڵنیابە باشترین بڕیارە لە بەرژەوەندی قوتابی هەربۆیە هەموو قوتابیان دڵخۆشن بەم بڕیارە تاوەکو ئێستا یەک قوتابی گلەی نەکردووە،یەک قوتابی خۆپێشان دانی نەکردووە ،،،،،پرسیار،کێ دژی ئەم بڕیارەیە مامۆستایانی وانەی کوردی و عەرەبی،ئاخر بۆچی دژی ئەم بڕیارەن چونکە مامۆستای تایبەتن لەماڵەوە وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە ساڵانە داهاتی ئەم مامۆستایانە نزیکەی چارەگە ملیۆن دۆلارە 25 دەفتەر دەبێ بە تەحەداوە دەیڵێین مامۆستا هەیە لە هەولێر ساڵانە 20 دەفتەری هەیە تەنها بە وانەی خصوصی ئەم بڕیارە ئەم مامۆستایانەی مشەوەش کردووە دوای ئەم بڕیارە پیشەی ئەوان چی لێ دێت،ئەگەرنا هیچ کەس و لایەنێک دژی ئەم بڕیارە نیە بەڕای ئێمە گونجاوترین بڕیارە کە تا ئێستا درابێت هەمیشەش لە کوردستان وایە کەی بڕیارێکی باش درا ئینجا خوێندنەوەی خراپی بۆ دەکەن کەی بڕیارێکی خراپ و لە بەرژەوەندی تایبەت درا ئینجا دەڵێن باشە .لە کۆتایدا دەیڵێین بەهیواین جگە لەمساڵ بۆ ساڵانی دواتریش هەروابمێنێتەوە کوردی و عەرەبی بۆ کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست ئختیاری بێت ئەگەر بەرز بوو هەژماری بکات چونکە گریمان لە وانەی زیندەزانی یان کیمیا نمرەی کەم بوو ئەوکاتە کوردی و عەرەبی بۆی بەرز دەکاتەوە ئەوکاتە هەژماری دەکات سەیر بکە لێرە کوردی و عەرەبی سوودی بۆت دەبێت کوا دژەکەی بیر بکەوە دژی زمانی کوردی کوا ئەصڵەن نیە،ئەی ئەگەر هەموو وانەکانی سەرووی 90 بوو کوردی 70 بوو ئەوکات چی دەتوانی هەژماری نەکەیت سەیر بکە وانەی کوردی نابێتە ڕێگر لەبەردەم بەدیهێنانی خەونەکان،یەعنی ئەگەر وانەی کوردی هەژمار نەکات چی یە ئەم قوتابیە کورد نیە یان زۆڵە کوردە یان دژی کوردە نا بەڕێزان دژی نیە ئازادە یان عەرەبی ئەگەر نزم بوو قوتابی هەژماری نەکات ئەوە چی یە دژی عەرەبە یان دژی مللەتی عەرەبە و دژی عەرەب دەوەستێ،بەهەرحاڵ با درێژەی پێ نەدەین باشترین بڕیار دراوە بەهیواین هیچ کەس وابیرنەکاتەوە ئەگەر قوتابی نمرەی کوردی هەڵنەبژارد کورد نیە،سەرکەوتووبن،

ڕەوێن هیوا

جێگری ڕێکخراوی فەرمی پۆلی12

سناپ چات page_poli12



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی پۆلی12/دەتوانن نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی هەژمار نەکەن بۆ وەرگرتنتان لە کۆلێژی …..؟ Reviewed by Unknown on 12:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.