Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هۆكاری چارەسەی ترس لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی

ماوه‌ی ئه‌زموونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كێكه‌ له‌ماوه‌ قورسه‌كان به‌لای خوێندكاران و قوتابیانه‌وه‌، چ له‌لایه‌نی خوێندن و فێركردنه‌وه‌ چ له‌لایه‌نی ده‌روونییه‌وه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی قوتابیان به‌دوای سه‌ركه‌وتن و ده‌رچووندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات كه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ یان ئه‌زموونه‌كانیان بترسن.
ترس و شڵه‌زانی ده‌روونی
ترس له‌تاقیكردنه‌وه‌؛ جۆرێكه‌ له‌شڵه‌ژانیی ده‌روونیی كه‌ به‌هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی زۆره‌وه‌ تووشی خوێندكار ده‌بێت، هۆكاره‌كانیشی زیاتر ئه‌مانه‌ن:
– زۆرباش تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌بابه‌ته‌كه،‌ كه‌ بڕیاره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا بكات.
– ترسان له‌مامۆستای بابه‌ته‌كه‌و نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی دروست له‌نێوان مامۆستا خوێندكاره‌كه‌دا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، واته‌ ڕه‌نگه‌ مامۆستاكه‌ نه‌یتوانیبێت شێوازێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌خوێندكاره‌كانی بكات حه‌زیان له‌بابه‌ته‌كه‌ بێت.
– خاڵێكی گرنگتریش، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر جار دایك و باوك و خێزانی خوێندكاره‌كه‌ چاوه‌ڕوانی زۆریان له‌مناڵه‌كه‌یان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت نمره‌ی باش به‌ده‌ست بهێنێت، خودی خوێندكاره‌كه‌ش ترس له‌وه‌ په‌یدا ده‌كات، كه‌ ره‌نگه‌ خێزان و دایك و باوكی بێئومێد بكات، ئه‌مه‌ش تووشی شڵه‌ژانی ده‌روونی ده‌كات و وای لێده‌كات، كه‌ توانای سه‌رنج و كۆششكردنی لاواز بێت.
– كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی نێوان دایك و باوك وا ده‌كات مناڵان تووشی گوشاری ده‌روونی ببن، دواجاریش ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆششكردنه‌كه‌یان ره‌نگده‌داته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی ترسانیان له‌تاقیكردنه‌وه‌.
– نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ كۆشش كردن و خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قوتابیان و خوێندكاران هزریان په‌رت بێت و به‌باشی نه‌توانن خۆیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن.
رێگه‌چاره‌كان
باشترین رێگه‌چاره‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكییانه‌ ئه‌مانه‌ن:
– یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌قوتابخانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، به‌وه‌ی هه‌ندێك وانه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ بدرێت به‌ خوێندكار بۆ رێنیشاندان و به‌رچاو روونكردنیان سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌كان.
– خوێندكاریش ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی كه‌ به‌جوانی وانه‌كه‌ی ئاماده‌ بكات و له‌كاتی وانه‌كانیشدا به‌ته‌واوی گوێ بۆ بابه‌ته‌كه‌ بگرێت، بۆئه‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی خۆیدا له‌هه‌ر بابه‌تێك تێنه‌گه‌یشت یه‌كسه‌ر پرسیار له‌مامۆستاكه‌ی بكات، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌ گرنگه‌كان بۆ خۆی دیاری بكات.
– ئه‌ركی خێزانیش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كه‌شێكی ئارام بۆ مناڵه‌كانیان بڕه‌خسێنن و له‌كاتی كۆشش كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردانیكردن و میواندارییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌
– باشتره‌ له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا قوتابی یان خوێندكار خشته‌یه‌ك بۆ خۆی دابنێت له‌بابه‌ته‌ سووكه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ قورسن.
– باشتره‌ له‌كاتی كۆششكردندا هیچ بابه‌تێك نه‌نێته‌ لاوه‌ به‌و بیانووه‌ی، كه‌ دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری.
– پێویسته‌ خوێندكار ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ ده‌بێت ئه‌و ژووره‌ی كۆششی تێدا ده‌كات، ژوورێكی ته‌واو داخراو نه‌بێت و بڕێكی باش رووناكی تێدا بێت و زوو زوو هه‌وا گۆڕكێ به‌ژووره‌كه‌ی بكات و پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌شی گونجاو بێت.
– هه‌روه‌ك باشتره‌ كه‌ له‌نێوان دوو سه‌عات كۆشش كردندا نیو سه‌عات پشوو بدات و تێیدا ئاوی میوه‌ یان خواردنێكی سوكه‌ڵه‌ بخوات.
– خه‌وتنیش خاڵێكی دیكه‌ی گرنگه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت قوتابیان له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانداو له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا شه‌و تا دره‌نگ نه‌مێننه‌وه‌و بڕی پێویست بخه‌ون، كه‌ نزیكه‌ی (6) بۆ (7) سه‌عاته‌، چونكه‌ خه‌وتن زۆر گرنگه‌ بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و یارمه‌تیدانی مێشك بۆ رێكخستنی بابه‌ته‌كان له‌هزردا.
– هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌كۆششی به‌ كۆمه‌ڵ و تاكه‌، ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ كۆششی به‌كۆمه‌ڵ واته‌ چه‌ند هاوڕێیه‌ك پێكه‌وه‌ كۆشش بكه‌ن خراپ نییه‌و ده‌توانن یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی بابه‌ته‌ گرنگه‌كان، به‌ڵام باشترینیان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خوێندكار خۆی به‌ته‌نها كۆشش بكات بۆئه‌وه‌ی له‌كه‌شی جه‌نجاڵ و پڕ ده‌نگه‌ده‌نگ و به‌فیڕۆدانی كات دوور بكه‌ویته‌وه‌.

🏻شڤان ھیوا



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

هۆكاری چارەسەی ترس لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی Reviewed by Xwendga Kurdish on 4:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.