بڕیارێكی نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12و پۆلی9 ئه‌م ساڵ ده‌رده‌چێت
بڕیارێكی نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌رده‌چێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12و پۆلی 9ی بنە‌ڕە‌تی
هاوكار كه‌ریم لێپرسراوی ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی “بۆ تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی ساڵی خوێندنی (2016 ـ 2017)ی قۆناغه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی، بڕیاردراوه میكانیزمێكی نوێ په‌یڕه‌وبكرێت بۆ ڕێگریكردن له‌دیارده‌ی قۆپیكردن”.
وتیشی:”ئه‌وه‌ش بریتیه له‌دابینكردنی ئامێری نه‌مانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و ئامێری پشكنینی خوێندكاران دابینكراوه‌و ده‌درێته سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه نیشتیمانیه‌كان و له‌مساڵدا ده‌بێت له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كاندا دابنرێت”.
ئاشكراشیكرد، دانانی ئامێری تایبه‌ت به‌نه‌مانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه نیشتیمانیه‌كانی قۆناغه‌كانی 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی جێگیرده‌كرێت و بۆ پۆله ناكۆتاكان ئه‌و ئامێرانه كاریان پێناكرێت.
ئه‌وه‌شی وت:”ئامێره‌كانمان له‌كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی ڕابردودا به‌ده‌ستگه‌یشتوه، به‌ڵام نه‌توانراوه له‌وكاته‌دا دابه‌شبكرێت، بۆیه بۆ تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی ئه‌م ساڵ ده‌درێته سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان كه هۆڵێكه بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی قۆپیه له‌تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی كۆتایی ساڵدا”.
(شڤان گە‌ردی)
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: