Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12 ی زانستی نمرەی پێویست لە 50 گۆڕا بــۆ 70 ئاگاداربە/بڵاوی بکەرەوە

لە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران و بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرانی خوێندنى باڵا و پەروەردە و پلاندانان و سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان کۆبوونەوەیەک لەبارەى ئەژمارکردنی نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى بۆ پۆلى ١٢ى ئامادەیى بەڕێوەچوو.

ئاماژەى بەوەش کرد، یەکێتیى مامۆستایان لەو کۆبوونەوەیەدا ٣ پێشنیازى بۆ چارەسەرکردنى کێشە لە ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردی و عەرەبى بۆ خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى خستووەتەڕوو و پێشنیازەکانیش بریتى بوون لە:

یەکەم: ئەو بریارە ئەمساڵ دوابخرێت.

دووەم: وانەکانى کوردى و عەرەبی و وانەکانى تریش بە شێوەى وەحدات و بەپێى تایبەتمەندیى کۆلێژەکان بن.

سێیەم: سەقفى دەرچوونى کوردى و عەرەبى لە نمرەی٥٠ بۆ ٧٠ بەرز بکرێتەوە.

بەپێى قسەکانى عەتا ئەحمەد بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، لەو کۆبوونەویەدا پێشنیازى سێیەمى یەکێتیى مامۆستایان قبوڵ کرا بەوەى کە نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى بۆ خوێندکارانى ١٢ى ئامادەیى و دەرچوان بۆ کۆلێژەکانى پزیشکى و ئەندازیارى و زانست لە نمرەى ٥٠ بۆ نمرەى ٧٠ بەرزبکرێتەوە و بەو شێوەیە بۆ خوێندکاران ئەژمار بکرێت.

،



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12 ی زانستی نمرەی پێویست لە 50 گۆڕا بــۆ 70 ئاگاداربە/بڵاوی بکەرەوە Reviewed by Unknown on 11:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: