به هۆی ئهم تایبهتهمهندیانه گالاکسی S8 له ئایفۆن باشتره
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری نوێترین مۆبایلی گالاکسی بەڕووی میدیاکان و هەواداراندا نمایشکرد و چەندین تایبەتمەندی نوێ و ناوازە لەخۆدەگرێت کە لە ئامێرەکانی پێش خۆی جیای دەکاتەوە، بۆ زانینی تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم بابەتە بخوێننەوە.
هاوشێوەی ساڵانی دیکە، گالاکسی و ئایفۆن ململانێیەکی سەختییانە لەسەر داگیرکردنی بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکان.
هەر مۆبایلەو لە چەندین رووەوە لەوەی دیکە بەهێزترە و چەندین تایبەتمەندی هەیە کە ئەوەی دیکە هێشتا نییەتی، لەم بابەتەدا بە کوردتی ئاماژە بە خاڵە بەهێزەکانی گالاکسی S8 دەدەین.
ئەم تایبەتمەندییە بەهێزانە لە S8دا هەن و تا ئێستا لە هیچ بەرهەمێکی ئەپڵدا نین:
دەتوانێت بەهۆی سکانی چاوەوە قفڵی مۆبایل یان فۆلدەری نهێنی بکەیتەوە، لە سکانی پەنجە بەهێزترە
بە ناسینەوەی دەموچاوت قفڵی شاشەکە دەکاتەوە، رێگەیەکی ئاسان و خێرایە
گالاکسی S8 شاشەکەی ٥،٨ ئینچە و گالاکسی S8 پلەس شاشەکەی ٦،٢ ئینچە، لە ئایفۆن گەورەترن
ئەم گالاکسییەدا شەحنکردنەوەی وایەرلێس و شەحنکردنەوەی خێرا (فاست)ی هەیە، ئایفۆن هیچیانی نییە
بە ئاسانی هێدفۆنی پێوە دەکەیت، ئایفۆن ٧ پێویستی بە پارچەیەکی زیادەیە بۆ پێوەکردنی هێدفۆن
بەرنامەی ئەزمونی راستەقینەی دەستکردی لەسەرە (virtual reality)، بەم نزیکانە بە وردتر باسی دەکەین
توانای خوێندنەوەی خێرایی لێدانی دڵ و رێژەی ئۆکسجینی خوێنی هەیە، لە پشتەوە هەستیارێکی تایبەتی لای کامێراکەوە بۆ دانراوە
بەهۆی بەرنامەی نوێی (بیکسبای)ەوە دەتوانیت وێنەی کەلوپەل بگریت و بە شێوەیەکی زیرەک زانیاری و فرۆشتنی ئۆنلاینت بۆ دەدۆزێتەوە
سایتی خهندان
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: