Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەسعود بارزانی ئیحراج دەکات

لدوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا  لەماوەی رابردودا بڕیارێکی دەرکرد کە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ  دەرچوانی پۆلی ١٢ بکرێتە ئارەزامەندانە لە کاتی پێشکەشکردنی فۆرم بۆ وەرگیران لە زانکۆو پەیمانگاکان ، ئەو بڕیارە نارەزایەتی زۆری لێکەوتەوە لەنێو ناوەندەکانی خوێندن و لەلایەن مامۆستاو شارەزایانی بواری زمانی کوردیەوە بڕیارەکە کەوتە بەر رەخنەو چەندین نارەزایەتی بەدوای خۆیدا هێن. بەڵام هەردوای ئەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا ٢ ڕونکردنەوەی یەک لەدوای یەکی بڵوکردەوەو رایگەیاند ئەوان دژی زمانی کوردی نین و بەڵکو ئەوان دەیانەوێت ئەوانەی بەشە زانستیەکان هەڵدەبژێرن ئەو بڕیارە بیانگرێتەوە.

هەر لەو ناوەندەدا لەهەواڵێکی تۆڕی میدیایی روداودا وابڵاوکراوە کە مەسعود بارزانی(سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان/سەرۆکی ماوە تەواوبوی هەرێم) داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کردوە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەفەرمی و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سوربونی خۆی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە راگەیاندو بەفەرمی  خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline


وەزارەتی خوێندنی باڵا مەسعود بارزانی ئیحراج دەکات Reviewed by Unknown on 7:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: