وێنەی پێشوەختی ئایفۆن ٨ بڵاوبوویەوە
دەنگۆیەکی زۆر دەربارەی ئامێرە نوێکەی ئەپڵ بڵاوبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگێکی داهاتوودا لە رێوڕەسمێکدا ئامێرەکە بەڕووی هەواداراندا نمایشبکێت و پێشبینی مۆبایلێکی نوێ و جیاواز دەکرێت، بەڵام ئەگەر زۆرە کاتی راگەیاندنەکەی دوابکەوێت.
وێنە دزەکراوەکان، کە لە تۆڕی تویتەر بڵاوکرانەوە، چەند تایبەتمەندییەکیان تێدا بەدیدەکێت کە جیاواز و نوێن، دڵنایی تەواو لەسەر سەرچاوەکانی ئەم وێنانە نییە بەڵام لەگەڵ زۆرێک لە پێشبینییەکاندا یەک دەگرنەوە.
لە وێنەکاندا دیارە کە دوگمەی هۆم لابراوە و شاشەکە زیاترین روبەری داگیر کردووە و قەراغەکانی زۆر باریکن، دەبڵ کامێراکەی ئایفۆن ٧یشی بە شێوەیەکی نوێ پێوەیە.
بە پێی ئەو وێنانە، ئایفۆن ٨، یاخود هەر ناوێکی دیکەی هەبێت، خاوەن شاشەیکی ٥،٧ ئینجی دەبێت و قەراغەکانی تەنها ٤٤ ملیمەتر پان دەبن، زۆرێک لە ئامێرە نوێکان بەم شێوەیە دروست دەکرێت.
سهرچاوه: خهندان..
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: