رونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولیر
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولیر
دوای ئه‌وه‌ی نەخۆشیک له یه‌كیك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی هه‌ولێر بەبێ ئامادەکاری و هەماهەنگی و بێ بڕیاری پزیشک لەلایەن خانەوادەکەیەوە بێ پرس کردن و لەسەر بەرپرسیارەتی خۆیان دەگواستریتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات نەوەک ڕزگاری وە له‌ژێر چاودێری چڕ بووه وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا بێت و لەسەر ئامیری هەناسەی دەستکردە و لەژێر سڕکردن دایە بەلام لەبەر نەبوونی شوێن لە بەر تەواوی پڕبوونی نەخۆشخانەکە و بەشی RCU هەوڵی دابینکردنی شوێن دەدرێت لە نەخۆشخانەکانی تر تەنانەت ئه‌وكات په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی هه‌ولێر كرا بۆ دابینكردنی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به چاودێری چری هه‌ناسه‌دان به‌هۆی پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كان و نەمانی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان كه زۆر جار له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه شوێن نامێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت له ڕووی مرۆڤایه‌تی و یاسایی و پزیشکیەوە نه‌خۆشێك ده‌ر‌بهێنرێت و نه‌خۆشێكی تر له شوێنی دابنرێت بۆیە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بۆ نەخۆشخانەیەکی تر بەلام بەداخەوە كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه هەماهەنگی ناکەن و ئاژاوە و پشێوی دروست دەکەن هەروەک له گرته ڤیدیۆییه‌كەدا دیارە نەخۆش لەناو نەخۆشخانە و لەبەردەم پزیشکانە ئایا چۆن وەرناگیرێت ئەگەر لەناو عنایە دابێت، كه‌به‌داخه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاوبووەته‌وه گوایه نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده نییه نه‌خۆشه‌كه وه‌ربگرێت و به‌شیوه‌یه‌كی تر باسی لیوە ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتیکدایه كه فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌لات ڕۆژانه پیشوازی لە زیاتر لە 1200نه‌خۆش ده‌كات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و نزیكه‌ی 50 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتر لە 100 نه‌خۆش دەخەوێندیت و به‌رده‌وام پڕه له نه‌خۆش و له لایه‌ن پزیشكان و كارمه‌ندانی تەندروستیەوە خزمەت دەکرێن.

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: