ھۆکاری ڕاگرتنی گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەکان ئاشکرادەکرێت
سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی ئەو مامۆستایانەدەدات کە لەنێوان پەروەردەی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانیدا دووچاری گرفتبوون و گواستنەوەیان بۆ ئەنجامنادرێت، ئەندامێکی سکرتاریەتی رێکخراوەکەش ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات و تەئکیددەکاتەوە ھۆکاری سەرەکی گرفتی ئەو مامۆستایانە لایەنی کارگێڕییە.
بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆSNNڕایگەیاند: ئەو مامۆستایانەی لەسنوری پەروەردەی رۆژھەڵات و رۆژئاوای شاری سلێمانیدا گواستنەوەیان بۆ ناکرێت، پەیوەندیی بەلایەنی کارگێڕییەوە ھەیە و زۆرکات نوسراو دەکرێت و ئاڕاستەی پەروەردەکانی ھەردوولا دەکرێت، چونکە پێویستی بەرەزامەندی ھەردوو پەروەردەکەیە.
روونیشکردەوە ئەو مامۆستایانەی داوای گواستنەوە لەنێوان پەروەردەی رۆژھەڵات و رۆژئاوای سلێمانیدا دەکەن،”جگە لە رەزامەندی پەروەردەکان دەبێت رەزامەندی ھەردوو ئیدارەی خوێندنگەی لەسەربێت واتا ئەو خوێندنگەیەی مامۆستاکەی لێیەو ئەو خوێندنگەیەی کەبۆی دەگوازرێتەوە و ئەگەر ناگواستنەوەی بۆناکرێت”.
ئەندامەکەی سکرتاریەتی مامۆستایان وتیشی: زۆرکات بۆ گواستنەوەی مامۆستایان داوای بەدیل لەمامۆستایان دەکرێت یاخود گواستنەوە لەنێوان بنەڕەتی و ئامادەییدا دەکرێت، ئەوەش ھۆکارێکی دیکەیە و دەبێتە گرفت لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستاکەدا.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ھۆکاری ڕاگرتنی گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەکان ئاشکرادەکرێت
Reviewed by Unknown
on
11:13:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: