Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە: دەبێت باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان لەسەدا ١٠ى کرێى خوێندن کەم بکەنەوە

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دەبێت باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان لەسەدا ١٠ى کرێى خوێندن بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ کەم بکەنەوە.  

 وەزارەتى پەروەردە لە ڕۆژى ١٣ى ئازارى ٢٠١٧ بە نوسراوى ژمارە ٣٩٣٧ بڕیارێکى گشتاندووە، بۆ بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان تیایدا هاتووە، بەپێى فەرمانى وەزارى ئەم داشکانە تەنها کرێى خوێندن دەگرێتەوە.

هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە “ئەم داشکانە لەسەر ئەو کرێى خوێندنە دەبێت، کەلەمۆڵەتە فەرمییەکانى باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان ئاماژەیان پێدراوە”.

لەبەشێکى ترى نوسراوەکەدا هاتووە “هەر باخچە و قوتابخانە و پەیمانگایەک کەمتر لە ڕێژەى لەسەدا ١٠ کەمترى کردبێت، دەبێت کەمکردنەوەکەى بەرز بکاتەوە بۆ ئەو ڕێژەیە، خۆ ئەگەر لەو ڕێژەیەش زیاتر بوو، ئەوە ناتوانرێت کەمترى بکاتەوە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پەروەردە: دەبێت باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان لەسەدا ١٠ى کرێى خوێندن کەم بکەنەوە Reviewed by Unknown on 4:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.