Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

شیر و ماست له‌ خه‌مۆكی دوورتان ده‌كاته‌وه‌.

گرووپێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی ژاپۆنی و چینی ئاشكرایان كرد، ئه‌گه‌ر هه‌فتانه‌ یه‌ك تا چوار ژه‌م شیر و ماست  بخۆن، ئه‌وا له‌ خه‌مۆكی دوورتان ده‌كاته‌وه‌.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێداگرییان له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و شیر و ماسته‌ی ده‌خورێت چه‌وری به‌رز نه‌بێت، به‌ڵكو بڕێكی كه‌م چه‌وریی تێدا بێت.

 یه‌كێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێت، پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌ نێوان خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر و له‌ناوچوونی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی، ماندووبوون و ترس و دڵه‌ڕاوكێدا هه‌یه‌.

18009396_431977503816558_1384650476_n
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ هه‌زار و ١٥٩ كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٩ تا ٨٣ ساڵ و سه‌رجه‌میان نه‌خۆشیی خه‌مۆكییان هه‌بووه‌ و دواتر بۆ چه‌ندان ساڵ له‌ ژێر چاودێریدا بوون و ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه‌ چه‌ند جارێك  به‌رهه‌می شیری كه‌م چه‌ورییان خواردووه‌، خه‌مۆكییه‌كه‌یان كه‌م بووه‌ته‌وه‌.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

شیر و ماست له‌ خه‌مۆكی دوورتان ده‌كاته‌وه‌. Reviewed by Xwendga Kurdish on 6:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.