ئەو فەرمانبەرەی لەکفری لەبەر نەبوونی, شیر‌و حەفازەی دزیبوو بە ١١ ساڵ حوکمدرا
دادگای کفری فەرمانبەرێک بە ١١ ساڵ سزا دەدات لەبەرئەوەی لەماوەی رابردوودا لە دوکانیێکی ئەو شار شیر‌و حەفازەی مناڵی دزیبوو. شایانی باسە ئەو فەرمانبەرە تەنها شیر‌و حەفازەی دزیبوو و داداگا بڕیاری یاسای بەسەردا جێبەجێکرد، بەڵآم شارەزایان و رەخنەگران لەسەروەری یاسا باس لەوە دەکەن دادگا بەس یاسا بەسەر فەقیرو هەژاراندا جێبەجێ دەکات و یاسا بۆ گەورەو بەرپرسەکان وجودی نیە. چالاکوانانی بواری کۆمەڵگای مەدەنی دەڵێن :روونه ئه‌و كه‌سه ده‌ست نه‌رۆیى و هه‌ژارى و خه‌مى منداڵه‌كه‌ى پاڵى پێوه‌ناوه ئه‌و كاره بكات ، وازحیشه حوكمدراو خراپه‌كار نیه و دز نیه، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى جگه له پێداویستى منداڵه‌كه‌ى هیچى تر‌ى نه‌بردووه…
دادگایه‌ك 255 ساڵه ده‌سكه‌لایى ئه‌و حیزب و به‌رپرسانه‌یه كه قوتى خه‌ڵك ده‌دزن ئاخر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ، گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و په‌رله‌مان موچه‌كه‌ى بۆ نیوه كه‌م نه‌كاته‌وه ، ئه‌و چ پێویستى به‌وكاره‌یە …شایانی باسە لەگەرمیان دەنگۆی ئەوە هەیە خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەستپێبکات و خەڵك بڕژێنە سەرجادە بۆ جێبەجێکردنی خاڵ بەخاڵی یاسا بەسەر بەرپرس و تاوانکارانی ئەم وڵاتەدا .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: