چه‌ند مامۆستایه‌ك خزمه‌تێكی گه‌وره به قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاماده‌یی سه‌یدسادق، دیواری قوتابخانه‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌بنه وه‌ستاو كرێكاری دروستكردنی.
دیواری ئاماده‌یی سه‌یدسادق له قه‌زای سه‌یدسادق، پێویستی به به‌زركردنه‌وه‌ی و نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌بێت، به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه مامۆستاكان و كه‌سوكاری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و دیواره‌كه نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستا ئیسماعیل عه‌لی كه یه‌كێكه له‌و مامۆستایانه‌ی به‌و ئه‌ركه هه‌ستاوه، به هۆی قه‌یران و نه‌بوونی پاره‌وه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌سوكاری خوێندكاران و خۆمان، دیواری قوتابخانه‌كه‌مان نۆژه‌ن كرده‌وه.
وتیشی: مامۆستایانی قوتابخانه‌كه هه‌ر خۆمان وه‌ستایی و كرێكاریمان، بۆ كاره‌كه كرد‌و دیواره‌كه‌مان ته‌واو كرد.
shvan
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
چه‌ند مامۆستایه‌ك خزمه‌تێكی گه‌وره به قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
Reviewed by Unknown
on
9:32:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: