بۆ ١٤ ی ٤
*بۆسبەینێ(١٤/٤)چواردەی چوار..
بۆھەمووتان گەندە ڵکارانی ساحێب بن دیوار..
*سەرۆکی حکومەت جێگرەکەی.سەرۆکی پەرلەمان وئەندامانی..
وەزیری وەزارەت وبەڕێوەبەرەعامەکانی..
*سکرتێر وئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکان..
مەڵبەند ولق ومەکۆ وکۆمیتە وناوچەکان..
(بەئێوە ئەڵێم ھەمووتان)
سبەینێ کامتان خۆتان بەخەمخۆری (ئەنفال وکەس وکارەکانیان)دەزانن،
خەمخۆریتان بسەلمێنن و مەچنە ریزی پێشەوەو لەسەر قەنەفەکانی پێشەوە لەشوێنی نەرم وژێرسێبەر دامەنیشن،،
ھیچ نەبێت ئەو دوو کات ژمێرە کەس وکاری ئەنفال کراوان بخەنە شوێنەکانی خۆتان و ئێوەیش بۆتەنھا جارێک لە ریزی دواوەوەبن و بوەستن،،
باتۆزێک خۆر وتەپ وتۆز ببینن ولێتان بدات..
بۆ ئەوەی بزانن حاڵی کەس وکاری شەھیدان وئەنفال کراوان چەند سەختە..کە پڕ بەگەروویان ئەگرین و وەکوو رووبار ئاو لەچاوانیان دێتە خوارەوە..
ئێوەیش تۆزێک ھەست و تێگەیشتنتان ھەبێت،سبەی بیکەن بەخاتری (ئەنفالەکان)
دامەنیشن لەپێشەوە
رابووەستن بەپێوە
ھەرکاکێک لەئێوە سبەی بەپێوە وەستا نەچووە پێشەوە ئەوە خەمخۆرە..
ھەرکاکێک چووە پێشەوە ودانیشت ئەوە نەک خەمخۆرە ئەوە بەرپرسێکی ئابڕوو بەرە..
عدنان بەرزنجی /پێشمەرگە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: