وەزیری پەروەردە لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات
وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران و زانستدا نییە، بەڵکو بە چەند ڕێگایەکى تر قەرەبووى خوێندکاران کراوەتەوە.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی لەدەست خوێندکاران و قوتابییان چووە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەزارییان دواخستووە بۆ رۆژی ١٥ی مانگی شەش.
وتیشی، پەروەردەی گشتی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە ماوەی خوێندنیان بۆ سەرەتای مانگی پێنج درێژ کردووەتەوە و لە جەژنیشدا ١١ رۆژ بۆ خوێندکاران و قوتابیان هەیە کە دەتوانن وانەکانیانی تێدا بخوێنن.
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە پارەی هاندانی مامۆستایان وتی، مامۆستایان دڵنیا دەکەنەوە حکومەتی هەرێم لەسەر بەڵێنی خۆیەتی و ئەگەر پارەکەیان دواش بکەوێت هەر پێیان دەدرێت.
بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ٣ مانگ کاتی وانەکانی خوێندن فەوتا، لە ئێستاشدا باس لە کەمکردنەوەی وانەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا وەرزی پەروەردەی ئەمساڵ تەواو ببێت.
Shvan
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: