پەروەردە لەسەر كاتی تاقیكردنەوەكان ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
بەڕێوەبەریەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، بۆجاری دووەم ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەیی و ئامادەییە پیشەییەكانی دەكات، كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكان لە (22/5/2017) ڕۆژی دوو شەممە دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەریەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، لە ئ”اگادارییەكی بەپەلەدا”، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە پەروەردەكەیان ئاگادار دەكاتەوە، كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم بۆ ئەمساڵی خوێندن بۆ پۆلە ناكۆتاییەكانی (4 بۆ 9 و 10 و11) ڕۆژی دوو شەممە (22/5/2017) تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكات و (31/5/2017) ڕۆژی چوار شەممە كۆتایی دێت.
جەختیشی كردۆتەوە، بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە هیچ قوتابخانە و خوێندنگەیەك نادرێت دەستكاری ئەو بەروارە بكات و تاقیكردنەوەكان پێشبخات.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “هەر بەڕێوەبەرێك كاری وا بكات بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی خۆی، تكایە كاری پێویست جێبەجێ بكەن و بەپێی ڕێنمایی تاقیكردنەوەكان و ساڵنامەكە كاربكەن”.
Shvan
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: