زاناكان دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی دڵ دروستدەكەن
چەند زانایەكی زانكۆی ئۆڕاڵی ڕووسی ئەوەیان دووپاتكردەوە كە ئەوان توانیویانە كە جۆرە دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارە تاجییەكان دروستبكەن كە پشت بە هەندێك پوختەی ترشی ناوەكی دەبەستێت.
دەربارەی ئەم داهێنانە نوێیە یڤگینی شومان كە سەرپەرشتی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئەم دەرمانە نوێیەیە وتی”هەموو ڕێكارە چارەسەرییەكانی نەخۆشییەكانی دڵی تاجی كە لەئێستادا پەیڕەودەكرێن پشت بەهێوركردنەوەی نیشانە درێژخایەنەكانی دڵ یان پارێزیكردن دەبەستن و بەشێوەیەكی كۆتایی چارەسەرییان ناكەن، بەڵام ئێمە لەم پڕۆژە نوێیەدا ئامانجمان ئەوەیە كە ڕێگری و سنورێك بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییانەی دڵ دابنێین و لەداهاتوودا بەتەواوی لەناویان بەرین.”
وتیشی كە”بەرهەم هێنانی دەرمانێك لەم جۆرە بەدەستكەوتێكی زانستی دادەنرێت، چونكە ئەو تەكنەلۆجیایانەی كە لەم بەرهەمەدا پەیڕەوی دەكەین پشت بەكۆمەڵێك نەوەی گەردیلەی یان پوختەی ترشە بۆماوەیی پلازمایی ڤایرۆسی یان بەكتریایی دەبەستێت، بەتایبەت ئەو جۆرە ڤایرۆس و بەكتریایانەی كە بوونەتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارە تاجییەكان، وە بەم ڕێگەیەش توانیومانە بگەین بەدروستكردنی ئەم جۆرە دەرمانەی كە لەداهاتوودا هۆكارەكانی دروستبوونی ئەم نەخۆشییە لەناودەبات، وە ئەم جۆرە دەرمانە نوێیە كاردەكات بۆ بونیادنانی سیستمێكی بەرگری لەناو خوێندا.”
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: