پەروەردەی مەخموور.. ڤیستیڤاڵی کەلتوری و هونەری لەئامادەیی دیبەگە ئەنجامدرا
لەپێناو گرنگیدان بەكەلتوورو هونەری رەسەنی كوردی و دەرخستنی توانای قوتابیان پەروەردەی مەخموور هەڵسا بەئەنجامدانی ڤیستیڤاڵێكی كەلتووری و هونەری لەشارۆچكەی دیبەگە. رۆژی ١٢-٤-٢٠١٧ بەئامادەبوونی بەرێز (عەلی ئەمین) بەرێوەبەری ناحیەی كەندێناوەو بەرێز مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموورو ژمارەیەكی زۆر لەسەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابیان و هونەردۆستان یەكەمین ڤیستیڤاڵی كلتووری و هونەری لەئامادەیی دیبەگەی كوڕان ئەنجامدرا. لە پیشانگایەکدا کاری دەستی قوتابیان نمایشکرا ئەمە جگە لە نمایشکردنی جلی کوردی و کەلوپەلی کوردەواری کە لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەکە دروستکرابوو، هەروەها لە درێژەی ڤیستیڤالەکەدا لەلایەن قوتابیانەوە شانۆگەرییەک نمایشکرا, ئەمەو سەرەڕای پێشكەشكردنی چەندین پارچە حەیران و خوێندنەوەی شیعرو پێشكەش كردنی خواردن. هەر لەمیانەی ئەم ڤیستیڤاڵەدا مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور سوپاسی خۆی ئاراستەی كارگێری ئامادەیی دیبەگەی كوڕان و سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویست كرد كە بەشێوەیەكی رێك و پێك ئەم ڤیستیڤاڵەیان رێكخستبوو، كە بووە جێگەی خۆشحاڵی سەرجەم ئامادەبووان. جێگەی باسە ئەمە چوارەمین ڤیستیڤاڵی كەلتووری و رۆشنبیرییە لەماوەی مانگێكدا لەسنووری پەروەردەی مەخموور ئەنجام دەدرێت.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: