Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابییه‌ زیره‌كه‌كان له‌ خۆیان ڕازین؟؟؟

کەسانی زیرەك کەمتر لە خۆیان ڕازی دەبن، و هەست بە دڵخۆشی ناکەن، سەرەڕای سەرکەوتنیان لە دروستکردنی خێزان و لە بواری پیشەییاندا.

 لەو بارەیەوە ماڵپەڕی The Minds Journal، کۆمەڵێك هۆکاری دیاریکردووە کە دەبنە هۆی ئەوەی کەسانی زیرەك کەمتر هەست بە دڵخۆشی بکەن.

کۆمەڵێک لە دیارترینی هۆکارەکان:

– زۆر شیکردنەوە: کەسانی زیرەك بیر لە زۆر شت دەکەنەوە، هەروەها زۆر لە شتەکان دەکۆڵنەوە و ورد دەبنەوە، ئەمەش ناخیان هیلاک دەکات، بۆیە باشتروایە بیرکردنەوەیان کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەن.

– هەوڵدەدەن هەموو شتێك بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن، ئەمەش هەندێك جار قورس دەبێت.

– کەسانی زیرەك زۆرکات بنەما دادەنێن بۆ کارەکانیان و هەڵسوکەوتەکانیان ئەمەش ڕێژەی خۆشی لە ژیانیاندا کەمدەکاتەوە.

– کەسانی زیرەك زۆرکات لە ئاستی ژیانیان ڕازی نین و بەردەوامن لە هەوڵدانیان بۆ باشتر.

– تێگەیشتن لە بیرۆکەی کەسانی زیرەك و گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا هەندێك کات قورس دەبێت.

– زۆرینەی کەسە زیرەکەکان حاڵەتی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونیان هەیە، چونکە ئەوان زۆر ڕەخنە لە خۆیان دەگرن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

قوتابییه‌ زیره‌كه‌كان له‌ خۆیان ڕازین؟؟؟ Reviewed by Unknown on 4:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.