Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەیمانگەی ئیسلامی لەنێو زانكۆیەكی ئەڵمانیا كرایەوە

لەزانكۆیەكی شاری بەرلین پەیمانگەیەكی تایبەت بۆ ووتاربێژی و مامۆستایانی وانەی ئیسلامی كرایەوە، ئەوەش بۆتە مایەی خۆشحاڵ بوونی جالیە ئیسلامییەكان.

ئەو پەیمانگەیە لەنێو زانكۆی (هیمبۆلدت) لەشاری بەرلین كراوەتەوەو تێیدا تایبەت كراوە بە ووتاربێژان و مامۆستایانی وانەی ئیسلامی.

لەلایەن خۆشیەوە (لیدیا نۆڤل) جێگری سەرۆكی جالیەی موسڵمانەكانی ئەڵمانیا لەشاری بەرلین پێی وایە كردنەوەی ئەو پەیمانگە ئیسلامییە هەنگاوێكی گرنگەو كاریگەری دەبێت لەسەر كرانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەت و موسڵمانەكان و هاریكاری زیاتریان.

هاوكات (میشائیل مۆلەر) سەرۆكی حكومەتی ناوچەیی لەشاری بەرلین ووتی، بۆ پشتیوانی كردنی ئەم پەیمانگەیە حكومەت بڕی (13) ملیۆن یۆڕۆی تەرخان كردووەو بەپێویستیشی دەبینن كە پشتیوانی هەبێت لەپرسی ووتاربێژان، ئەمە جگە لەوەش بە هەزاران قوتابی موسڵمان لەم ووڵاتە بوونیان هەیە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

پەیمانگەی ئیسلامی لەنێو زانكۆیەكی ئەڵمانیا كرایەوە Reviewed by Unknown on 3:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: