Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سیستمی پارالێل چیە؟ چۆن پۆلی ١٢ وەردەگرێ؟

پارالێڵ چیە.

ئایا دەزانیت دوای هاتنەوەی ناوەکانیش ئەم سیستمە هەیە بۆ وەرگیران؟
.
.#خوێندکاری بەرێز: بزانە خوێندنی #پارالێل چیە؟
بەس تکایە تکایە بڵآوی بکەنەوە زیاد لە ٢٠ جارە ئەم پۆستە دەکەین هێشت تەلەبە هەر پرسیار دەکات لەسەری….
.
.
.

.
بەردەوام زانیاری وردو راست لەم پەیجەوە وەرگرە.و پۆستەکان بڵاو بکەوە بۆ هەموو خوێندکارانی #کوردستان

هەر پەیج و سایتێک بابەتەکانی پەیج دەبات سوپاسی دەکەین ئاماژە بەناوی پەیجەکەمان بکات..ئەگەر نەیشیکات ئێوە خوێندتانەوە لە پەیجێکی تر ئێوە ئاماژەی پێبکەن..

١-سیستمی پارالێل چیە؟ لە ناوەکەیەوە دیارە واتە تەریب ، مەبەست چیە لە تەریب ؟ واتە تۆ ٣ نمرەت بوێت بۆ ئەوەی نمرەکەت تەریببێت لەگەڵ بەشێکدا کە کۆنمرەکەت وەریناگرێت بەڵام بە کرینی ئەو ٣ دەرەجە وەریدەگرێت..
بە کورتی کە ئەزانم زۆرتان حەز لە کورتبریە:
نمرە بکڕە بە پارە بۆ ئەوەی نمرەکەت بەرزکەیتەوە بۆ ئەوەی بەشێک وەرتگرێت کە ئارەزووت لێیە..

٢- کەی دەتوانین فۆرمەکە پرکەینەوە:
ساڵانە زانکۆکان پلانی وەرگرتنی تەلەبە دەنێرن بۆ وەزارەت..زانکۆی وا هەیە دەڵێ من بە سیستمی پارالێل تەلەبە وەرناگرم زانکۆی وەاش هەیە دەڵێت وەریدەگرم..بۆیە ئەوە بەندە لەسەر ئەوەی ئایا چەند زانکۆ ئەمساڵ تەلەبە بەو سیستمە وەردەگرن..
بە کورتی: تا کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوو لە زانکۆو پەیمانگاکاندا بڵاو نەبێتەوە ناتوانیت تەقدیم بکەیت بە سیستمی پارالیل…

٣- چۆن بزانم چ زانکۆیەک بەو سیستمە تەلەبە وەردەگرێت؟

دوای هاتنەوە ئەنجامی وەرگیران لەزانکۆو پەیمانگاکان زانکۆکان ئاگاداری بڵآودەکەنەوە کە سیستمی پارالێلیان هەبوو.. مەرج و رێنماییەکانیش لەسەر ئەو فۆرمەیە کەدابەشی دەکات زانکۆکە..
واتە هەموو زانیاریەکان لەوکاتەدا دەبینیت کە چەن نمرە وەردەگریت و نرخی چەندەو بۆ چ بەشێک دەتوانیت تەقدیم بکەیت…

٤- ئێستا چۆن بزانم ٣ نمرە بەچەندە؟
ئەوە دەبێت رێنمایی بڵآوبکرێتەوە تا ئێستا ئێمە رێنماییمان بەدەست نەگەشتوە بەدەستمانگەشت بڵآوی دەکەینەوە..
٥- نرخی ٣ دەرەجە چەندە؟ ئەوە وەزارەت تەحدیدی دەکات بۆ زانکۆکان بە رێنمایی ئێمە نازانین …
٦- ئایا سیستمی پارالیل تایبەتە بە زانکۆ حکومیەکان؟ بەڵێ

پارەکە چۆن دەدرێت: بە قست دەدرێت هەموو ساڵێک پارەکە دەدرێت

ئەوەش بزانن مەرج نیە هەموو بەشەکانی زانکۆ کار بەم سیستمە بکەن..

سایتی زانکۆلاین لە خزمەت قوتابیانی پۆلی ١٢ لە کوردستان




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سیستمی پارالێل چیە؟ چۆن پۆلی ١٢ وەردەگرێ؟ Reviewed by Unknown on 10:23:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.