وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندكارانی كەلار/داواكاریەكانتان بە دەستمان نەگەیشتووە
وەزارەتی پەروەردە: داواكاریی قوتابیانی كەلارمان بەدەست نەگەیشتوە
ژمارەیەك لە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان خۆپیشاندانێكیان كرد بۆ خستنەڕووی داواكانیان كە گرنگترینیان كەمكردنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندنە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت: بێ ئاگاین لە داواكانیان.
رۆژی دووشەممە 10-4 ژمارەیەك لە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان خۆپیشاندانێكیان كرد بۆ خستنەڕووی داواكانیان كە گرنگترینیان بریتییە لەكەمكردنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن و درێژكردنەوەی ماوەی خوێندن و زیادكردنی وانەكانی داخڵبون.
لەوبارەیەوە د.سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە رادیۆی نەوای راگەیاند: تائێستا داواكاری ئەو خۆپیشاندانە بەرزنەكراوەتەوە بۆیە ناتوانن بڵێن بەئاگاین لەدواكارییەكانیان جگە لەوەی ماوەی پێشوو وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەشێك لەمەنهەجەكان بەتایبەتی زمانی عەرەبی كەمبكاتەوە، بۆیە دەبێت داواكان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە بكرێن ئەو كات وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی وەزارەت دیراسەی دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند: ئەگەر داواكانیان لەجێی خۆی بێت ئەو كات وەزارەت پەسەندی دەكات
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: