كۆليژى پۆليس دوو خول بۆ ده‌رچووى زانكۆ و ئاماده‌يى ده‌كاته‌وه
راگرايه‌تى كۆليژى پۆليس رايگه‌ياند، دوو خول بۆ پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌رانى پۆليس، تايبه‌ت به كوڕانى ده‌رچووى كۆليژه‌كان و پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌يى ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن بۆ كوڕانى ده‌رچووى زانكۆ:
1.ده‌رچووى زانكۆ بێت.
2.ده‌رچووى به‌شه‌كانى: ته‌كنۆلۆژياى زانيارى، فيزيا، كيميا، ژمێريارى، زمانى ئينگليزى، ياسا، ئه‌ندازيارى، ميكانيك، ئه‌ندازيارى كاره‌با و شارستانى، ئامار، كارگێڕى و ئابوورى بێت.
ته‌مه‌نى له 25 ساڵ زياتر نه‌بێت.
به‌رزى باڵاى 170 سانتيمه‌تر بێت.
كێشى به‌م شێوه‌يه بێت (به‌رزى باڵا – 100+15).
كۆنمره‌ى نابێت له 60 كه‌متر بێت بۆ ده‌رچوانى 2016 و بۆ ده‌رچوانى ساڵانى پێشتر 63 بێت.
پێشينه له وه‌رگرتن بۆ كوڕ و براى شه‌هيدانى سه‌نگه‌ر ته‌نيا به مه‌رجى تێكڕاى نمره‌ى قوتابى پێشكه‌شكار ده‌درێت و هه‌ڵاوێر ده‌كرێت له‌م مه‌رجه.
مه‌رجه‌كان بۆ كوڕانى ده‌رچووى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌يى (زانستى و وێژه‌يى):
ته‌مه‌نى له 22 ساڵ زياتر نه‌بێت.
باڵاى له 170 سانتيمه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
كێشى به‌م شێوه‌يه بێت (به‌رزى باڵا – 100 + 15).
تێكڕاى نمره‌ى نابێت له 60 كه‌متر بێت بۆ ده‌رچوانى 2016 و 63 له سه‌د بۆ ده‌رچووانى ساڵانى پێشتر.
پێشينه له وه‌رگرتن بۆ كوڕ و براى شه‌هيدانى سه‌نگه‌ر ته‌نيا به مه‌رجى تێكڕاى نمره‌ى قوتابى پێشكه‌شكار ده‌درێت و هه‌ڵاوێر ده‌كرێت له‌م مه‌رجه.
مه‌رجه گشتييه‌كان:
خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بێت و دايك و باوكى عێراقى بن.
نابێت فه‌رمانبه‌ر يان كارمه‌ند بێت له هيچ فه‌رمانگه‌يه‌كى حكومى.
ره‌وشتى باش بێت و رابردووى پاك بێت و هيچ دادگايى نه‌كرابێت و له‌سه‌ر تاوانى به‌دڕه‌وشتى سزا نه‌درابێت.
ده‌ربچێت له ليژنه‌ى پزيشكى و تاقيكردنه‌وه‌ى تواناى له‌ش.
پێشكه‌شكردن
ته‌نيا له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى كۆليژى پۆليسى هه‌ولێر ده‌بێت به‌م ناونيشانه (www.hawlerp.com).
ماوه‌ى پێشكه‌شكردن:
له 24ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017 تاوه‌كو 3ى ئايار/ مايۆى 2017.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: