Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەم کچە ٤ ڕۆژە لەماڵەکەی هاتۆتە دەرەوە سۆراخی نیە، خەڵکی هەولێرە

زانکۆلاین

ئەم کچە کە تەمەنی ١٧ ساڵە ٤ ڕۆژ پێش ئێستا لەماڵەکەی خۆیان هاتۆتە دەرەوە لە شاری هەولێرو تا ئێستا بێسەروشوێنە.
لە چاوپێکەوتنێکی باوکی کچەکە لەگەڵ کەناڵی ڕوداو ئاوا باسی کچەکە دەکات:

باوكی كچەكە پەنا بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەبات و وێنەكەی لەوێ بڵاودەكاتەوە. (ك) گوتی “دوای ئەوەی لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وێنەی كچەكەم و ژمارە تەلەفۆنەكەم بڵاوكردەوە، كوڕێك پەیوەندیی پێوەكردین گوایە لە شەقامی سالم لە سلێمانی كچەكەمی بینیوە بە تەنیا لەو جادەیەدا رۆیشتووە، ئێمەش بۆ راستیی قسەكانی، پێمانگوت چی لەبەردا بوو؟ پێیگوتین قەمسەڵەیەكی سپی و پانتۆڵێكی كاوبۆی، بەوەدا زانیمان كچەكەمانە، بەڵام نازانین رووی لە كوێ كردووە”.

باوكی ئەو كچە داوا لە هاووڵاتیان دەكات هەر كەسێك زانیاری لەبارەی كچەكەی هەیە ئاگاداری بكاتەوە. (ك) گوتی: “داوا دەكەم هاوكارمان بن لە دۆزینەوەی كچەكەم، چونكە باری تەندروستیی جێگیر نییە، زۆریش تووڕە بوو، هەموو كات هەڵدەچوو، ئەمەش بەهۆی نەخۆشیی رەبۆ، هەر لەبەر ئەوەش ئەمساڵ وازی لە خوێندن هێنا”.

سەبارەت بە رۆژی رووداوەكەش (ك) دەڵێت “ئەو رۆژەش لە ماڵەوە تووڕە بووە، دواتر بەبێ ئاگاداركردنەوەی هیچ كەسێك، ماڵەوەی جێهێشتووە”.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دیارنەمانی ئەو كچە بە (رووداو)ی گوت: “ئێمە لەو رووداوە ئاگادار نەكراوین، بەڵكو تەنیا لەڕێگەی تەلەفۆن زانیومانە، بە گوتەی گەنجێكیش، كچێك بەو شێوەیە لە شەقامی سالمی سلێمانی بینراوە، بۆیە ئێمە وەك ئەركی خۆمان پەیوەندیمان بە خانەی نەوجەوانان كردووە، ئەگەر بینرا بیگرنە خۆیان و چاوەڕێین كەسوكاری بێن و نووسراوی دادوەر بهێنن تاوەكو هەموو شوێنە گشتییەكان و هۆتێل و هەر جێگەیەك كە پێویست بێت، بۆی بگەڕێین”

هەواڵەکە لە سایتی ڕوداو بڵآوکراوەتەوەو دامانناوە.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئەم کچە ٤ ڕۆژە لەماڵەکەی هاتۆتە دەرەوە سۆراخی نیە، خەڵکی هەولێرە Reviewed by Unknown on 9:28:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.