Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکەی نیشتەجێبون بۆ مامۆستایان دابیندەکرێت گرێبەستەکانیش دەگرێتەوە

لەبەرژەوەندی مامۆستایانی گرێبەست بەتایبەت بۆ سنوری پەروەردەکانی دەرەوەی شار، یەکێتیی مامۆستایان بڕیارێکی گرنگ ڕادەگەیەنێت کە تایبەتە بەپێدانی خانوو لەگوندە دورە دەستەکان بۆ مانەوەی مامۆستایان، جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەش ڕایدەگەیەنێت، “مامۆستایانی گرێبەستیش ھەمان ئیمتیازاتی مامۆستایانی ھەمیشەییان پێدەدرێت”.
مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان  ئەو خانوانەی لەناوچە دورەدەستەکان بۆ مانەوەی مامۆستایان دروستکراوە، مامۆستایانی گرێبەستیش دەتوانن سودمەندبن لەوەرگرتنی”.

وتیشی:”ژمارەیەکی زۆر مامۆستای گرێبەست ھەیە کە لەناوچەکانی مێرگەسورو سۆران لەو خانوانە سودمەندبون”.

سەبارەت بەو مامۆستایانەش کە ھاوسەرگیرییان نەکردوە ئاخۆ ئەوان چۆن سودمەند دەبن، گەرمیانی ئاشکرایکرد، “دەتوانێت لەگەڵ مامۆستایانی دیکە خانوی پێبدرێت تا ئەوکاتەی لەو ناوچەیەدا خزمەتدەکات، بەڵام ئەگەر خێزاندار بوو ئەوان بەھەمانشێوە کێشەی مانەوەو نیشتەجێبونی بۆ چارەسەر دەکرێت”.

لەبارەی مامۆستایانی گرێبەستیشەوە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکە جەختیکردەوە، “مامۆستایانی گرێبەست ھیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ مامۆستایانی ھەمیشەییدا نییەو ھەموو ئیمتیازاتێکیان ھەیە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یەکەی نیشتەجێبون بۆ مامۆستایان دابیندەکرێت گرێبەستەکانیش دەگرێتەوە Reviewed by Unknown on 6:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: