Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نەخۆشەکە وەفاتی کرد و برای نەخۆش یەکشەمە سکاڵا تۆماردەکات ودەڵێ یاسا چارەسەری نەکات بەعەشایەری چارەی دەکەم

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوەوە کە هاوڵاتیەک لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر رێگەی نادرێت بچێتە نەخۆشخانەکەوە بەبیانوی ئەوەی جیگایان نیە ئەمشەو کۆچی دوایی کردو لە دەرکەوتنێکدا برای نەخۆشەکە وتی ڕۆژی یەکشەم سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی و بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری تۆمار دەکەم و رێگای یاسایی دەگرمە بەر و ئەگەر یاسا چارەسەری نەکرد ئەوا بە عەشایەری چارەسەری دەکەم. شایانی باسە برای نەخۆشەکە داوای لە سەرۆکی حکومەتکرد کە کێشەکەی چارەسەر بکات.

شایانی باسە پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولیر
دوای ئه‌وه‌ی نەخۆشیک له‌ یه‌كیك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ولێر بەبێ ئامادەکاری و هەماهەنگی و بێ بڕیاری پزیشک لەلایەن خانەوادەکەیەوە بێ پرس کردن و لەسەر بەرپرسیارەتی خۆیان دەگواستریتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات نەوەک ڕزگاری وە له‌ژێر چاودێری چڕ بووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا بێت و لەسەر ئامیری هەناسەی دەستکردە و لەژێر سڕکردن دایە بەلام لەبەر نەبوونی شوێن لە بەر تەواوی پڕبوونی نەخۆشخانەکە و بەشی RCU هەوڵی دابینکردنی شوێن دەدرێت لە نەخۆشخانەکانی تر تەنانەت ئه‌وكات په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی هه‌ولێر كرا بۆ دابینكردنی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چری هه‌ناسه‌دان به‌هۆی پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كان و نەمانی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان كه‌ زۆر جار له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كانیش بۆ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشانه‌ شوێن نامێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت له‌ ڕووی مرۆڤایه‌تی و یاسایی و پزیشکیەوە نه‌خۆشێك ده‌ر‌بهێنرێت و نه‌خۆشێكی تر له‌ شوێنی دابنرێت بۆیە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بۆ نەخۆشخانەیەکی تر بەلام بەداخەوە كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه‌ هەماهەنگی ناکەن و ئاژاوە و پشێوی دروست دەکەن هەروەک له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كەدا دیارە نەخۆش لەناو نەخۆشخانە و لەبەردەم پزیشکانە ئایا چۆن وەرناگیرێت ئەگەر لەناو عنایە دابێت، كه‌به‌داخه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاوبووەته‌وه‌ گوایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ وه‌ربگرێت و به‌شیوه‌یه‌كی تر باسی لیوە ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتیکدایه‌ كه‌ فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌لات ڕۆژانه پیشوازی لە زیاتر لە‌ 1200نه‌خۆش ده‌كات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و نزیكه‌ی 50 نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتر لە 100 نه‌خۆش دەخەوێندیت و‌ به‌رده‌وام پڕه‌ له‌ نه‌خۆش و له‌ لایه‌ن پزیشكان و كارمه‌ندانی تەندروستیەوە خزمەت دەکرێن

ڤیدیۆی نەخۆشەکە:




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

نەخۆشەکە وەفاتی کرد و برای نەخۆش یەکشەمە سکاڵا تۆماردەکات ودەڵێ یاسا چارەسەری نەکات بەعەشایەری چارەی دەکەم Reviewed by Unknown on 7:05:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.