Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕای هەموو یاریزانانی بایەرن و ڕیاڵ و چەند یاریزانێکی تری جیهانی لەسەر ناوبژیوانەکە!

بریارەکانی ناوبژیوان ڤیکتۆر کاسای کە دادوەری یاری نێوان بایەرن میونشن و ریاڵ مەدریدی کرد لە میانەی یاریەکانی قۆناغی ٨ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەرایەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە جیهانیەکان.ئەو هەڵانەی ناوبژیوان بوە هۆی ئەوەی زۆربەی لایەنەکانی بواری وەرزشی تۆپی پێ داوای بەکارهێنانی کامێرای گۆڵ و دیاریکردنی فاوڵ بەکاربهێنرێت لەمەودوا. ئەو داوایە دوای ئەوە دێت کە گۆڵی دووەمی ڕۆناڵدۆ ئۆفسایدبوو و کارتی زەردی دووەمی ڤیدال دروست نەبوو.و ناوبژیوان کازیمیرۆی نەکردە دەرەوە لە گێمی دووەم. لە کارێکی تەنز ئامێزدا کە لە پەرەی ویکیپیدیادا کردویانە هاندەرانی بەرشەلۆنە پیشەی کاسایان لە دادوەری وەرزشیەوە کردۆتە پیشە: فەرمانبەری ریاڵ مەدرید و لە ویکیپیدیا دایانناوە.

ڤیدال دەڵێ: ئەستەمە باوەڕ بکەیت بردنەوەکەت ئابەم شێوە لێبدزن، دوو حاڵەتی گۆڵی ئۆفساید و کارتە سورەکەی من بەهەڵە.

ریبێری وای نوسیەوە: یەک ساڵ لەهیلاکی و ماندوبون . سوپاس ناوبژیوان

تۆماس مولەر وای نوسیوە: زۆر ئەستەمە بە ١٠ یاریزانەوە بەرامبەر ١٤ یاریزان یاری بکەیت . گۆلێ یەکسانکردنەکە زۆر نارەحەتمی کرد. زۆر سوپاس ناوبژیوانی یاریدەدەر بەراستی مەودای بینینت باش بوو

ڕۆبن دەڵێ: ڕقم لەوەیە لەسەر دادوەری قسە بکەم بەڵام بردنەوەکەمان لێدزرا و گۆڵی دووەمی ڕۆناڵدۆ ئۆفسایدی ڕون بوو

ئەنجلۆتی دەڵێ: ئاستی ناوبژیوان لە ئاستی ئێمە خراپتربوو

سەرۆکی یانەی بایەرن رۆمێنیگە دەڵێ:

بەداخەوە بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەرمان هەبوو و بریاری کردنە دەرەوەی ڤیدال ناعادیلانەبوو

فیلیپ لامی کاپتنی بەرشەلۆنە: هیچ بەختێکمان نەبوو لەگەڵ بڕیارەکانی ناوبژیوان.چونە دەرەوە بەم شێوە زۆر سەختە

لەبەرامبەردا ئیسکۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەڵێ: لەیاری رابردوودا بایەرن بوە خاوەنی پەرنارتیەکی نادروست

زیدان دەڵێ: نابژیوانی کارێکی سەختە و پێیان وتم گۆڵەکەی رامۆسیش لەئەنجامی ئۆفسایدەوە بوە

جیرارد پێکێش رەخنەی لەناوبژیوان دەگرێت و گۆڵەکەی رۆناڵدۆ بە ئۆفساید دەزانێ بەڵام رامۆس وەڵامی دەداتەوە دەڵی باشتر وایە بڕۆی بیر لەیاریەکەی پاریس سانجێرمان بکەیتەوە

براڤۆی گۆڵچی مانچستەر ستی: هەلەی ناوبژیوان ڕونە ڤیدال لە تۆپی دا پاشان پێی بەرپێی یاریزان کەوت ..هەندێک ناوبژیوان نەبونیان لەنێو یاریگا لەبوونیان باشترە.

وەرگێران لە کەناڵی جەزیرەوە: سایتی زانکۆلاین

1492556064_228205_1492556225_noticia_normal6d805af9-d65d-4161-af6f-b0cf277bc86d




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ڕای هەموو یاریزانانی بایەرن و ڕیاڵ و چەند یاریزانێکی تری جیهانی لەسەر ناوبژیوانەکە! Reviewed by Unknown on 8:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.