Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی پێشخستنی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەدات

پەروەردەی سلێمانی دەنگۆی پێشخستنی وادەی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتان رەتدەکاتەوەو سەرپەرشتیاری یەکەم لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژھەڵاتیش داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکات پابەندی ساڵنامەی خوێندن بن.
مامۆستا بەکر محەمەد، سەرپەرشتیاری یەکەم لە بەڕێوبەرێتی پەروەردەی رۆژھەڵات-ی سلێمانی بەپێی ئەو ساڵنامەیەی پێشتر لەپەروەردەی سلێمانی دیاریکراوە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان، لەرۆژی ٢٢ی ئایارەوە دەستپێدەکات و ھیچ گۆڕانکارییەکیش لەوادەکەیدا نەکراوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، ئەو خوێندنگایانەی پشوەکانیان لادەبەن و مامۆستایان ھیچ پشوویەک لەھەفتەدا وەرناگرن، دەتوانن چەند ڕۆژێک تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم پێش بخەن.

لەوبارەیەوە، مامۆستا بەکر محەمەد وێڕای رەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیە، ئاماژەی بەوەکرد کە خشتەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆیەتی، داواشی لە سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کرد، پابەندی ساڵنامەی خوێندن بن، کە لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە دەرچووە. وتیشی: ھەر ھەوڵێک بۆ گۆڕانکاری لەوادەی تاقیکردنەوەکان، دژی بڕیارەکەی پەروەردەی سلێمانیەو ڕێگەی پێنادەین.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی پێشخستنی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەدات Reviewed by Unknown on 6:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.