مەترسیەکانی ترساندنی منداڵ
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ترسێنراون یان ترسیان له شتێك هه‌بووه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌جێماوه بۆ ته‌واوی ژیانیان.
بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی ماڵپەڕی hawaa توێژینەوەیەک له زانكۆی دیوكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر 1420 كه‌س بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووە ئه‌و كه‌سانه‌ی له منداڵی‌دا ترسێندراون به هه‌ر شتێك، دواتر له ته‌مه‌نی ههرزهكاریده توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بوون وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
توێژه‌ران باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی منداڵیه‌وه توشی هه‌وكردنی هه‌میشه‌ی بوون، هاوکات له رووی ده‌رونیشه‌وه كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا، بەڵام ئه‌و هه‌سته‌یان دەشارنەوە، بەپێچەوانەشەوە ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا نهترسێندراون هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه و له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زۆر گونجاون.
ویلیا‌م كوبلاند سەرۆکی بەڕێوەبردنی توێژینه‌وه‌کە دەڵێت “زۆر رێگه چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی منداڵ، به‌ڵام نه‌ك له رێگه‌ی ترسه‌وه، چونكه هه‌تا هه‌تایه ئه‌و ترسه له مێشك و ده‌روونیدا ده‌مێنێته‌وه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: