Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پشووی به‌یانی قوتابخانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین ناگرێته‌وه‌

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم پشووە جگە لە قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین.  ئەمڕۆ سێشەممە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی دەوامی خوێندن، بڕیاردراوە پشووی ڕۆژای ١٩ ئەم مانگە لە قوتابخانەکانی ئەو سنورانەی کە بایکۆتیان تێداکراوە هەڵبوەشێندرێتەوە.  ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی پێنجشەممە دەوامی ئاساییە و بڕیارەکەش بۆ ئەوەیە کە قەرەبووی وانەی فەوتاوی قوتابیان و خوێندکاران بکرێتەوە لەو سنورانەدا.  ئەوەش لەکاتێکدایە سبەینێ ١٩ی مانگ چوارشەممە سوری ئێزدییەکانە و بەو بۆنەیەشەوە ساڵانە ئەو ڕۆژە کراوەتەوە پشوو.  ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای کردنەوەی دەوامی خوێندن مامۆستایانی سنورەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ماوەی نزیکەی سێ مانگ بایکۆتی خوێندنیان کرد دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە.  پێشتریش پەروەردەکانی ئەو سنورە بڕیاریاندا کە پشووەکانی ساڵ کەمبکەنەوە تاوەکو قەرەبووی خوێندنی ئەمساڵ بکەنەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پشووی به‌یانی قوتابخانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین ناگرێته‌وه‌ Reviewed by Unknown on 4:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.