Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبارەی پشووی یەکی ئایار پەروەردە بڕیاریدا..ئەم شوێنانەش دەگرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشوەکەی ھەفتەی داھاتوو بڕیار دەدات و وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت”پشوەکە سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە”.
 

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم  ڕاگەیاند: ھەرچەندە بۆ ئەمساڵی خوێندن ساڵنامەی خوێندن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان دەستکاریکرا و پشوەکان لابران، بەڵام ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو کە دەکاتە ١ ئایار، لەو شوێنانەش دەکرێتە پشوی ڕەسمی لەسەرجەم پەروەردەو خوێندنگەکان.

وتیشی”پشوەکە بۆسەرتاپای پارێزگاکانی کوردستانە، ئێمەش وەک وەزارەتی پەروەردە بڕیارمانداوە ئەو پشوە ئەو سنورانەش بگرێتەوە کە لەماوەی ڕابردوودا بایکۆتی دەوامی تێدابوو، ئەمەش وەک ڕێزگرتنێک لەڕەنج و ماندوبونی کرێکارانی کوردستانە”.

باسیلەوەشکرد، بەشێکی زۆر لەخوێندکاران ڕۆڵەو تێکۆشەری کرێکارانن، وەک ڕێزێکیش بۆیان بڕیاریانداوە پشوەکە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم بەسلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە.

ڕۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتوو کەدەکاتە ١ ئایار ڕۆژی جیھانی کرێکارانەو بەپێی بڕیاری  پەرلەمانی کوردستانیش ئەو ڕۆژە بەڕەسمی کراوەتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزاراوە حکومییەکاندا، ئەمەش لەکاتێکدایە، پەروەردەکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین، لەھەردوو پشووی ٩ و ١٩ی ئەم مانگە بێبەشکران.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

لەبارەی پشووی یەکی ئایار پەروەردە بڕیاریدا..ئەم شوێنانەش دەگرێتەوە Reviewed by Unknown on 11:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.