بەپەلە، یەکێتی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی تورکیا
چەند سەعاتێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا پێرۆزبایی لە سەرکەوتنی رفراندۆمەکەی تورکیا لە ئەردۆغان کرد، یەکێتی ئەوروپا داوای دەستبەجێ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بێ لایەن دەکات لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم کە بە پێی شارەزایان ساختەکاری زۆری تێدا کراوە. لە پرۆسەی ریفراندۆمەکەی تورکیا بەرێژەی ٥١٪ ی دەنگدەران بەبەڵی دەنگیان بە گشتپرسیەکەدابوو کە رێگە بەسەرۆکی تورکیا دەدات دەسەڵاتێکی رەها بەکاربهێنێت لە دانانی دادوەرو وەزیرو گۆڕینی دەستورو زۆر دەسەڵاتی تر.
ئەم لێکۆڵینەوە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە چاودێرانی ریفراندۆمەکە کە نوێنەرایەتی چەند وڵاتێکی ئەوروپیان دەکرد تێبینی خۆیان لەسەر ئەنجامەکانی هەندێک شارو لادێ هەبوو.شایانی باسە ئێستا یەکێتی ئەوروپا دابەشبوە بەسەر چەند لایەنێکداو بەزۆرینە بڕوایان وایە ئەنجامی گشتپرسیەکە تورکیا بەرەو سیستمێکی دکتاتۆری دەبات و وڵاتەکەیان بەرەوە گۆشەگیری نێودەڵەوتی دەروات
وەرگێران لە ئنگلیزیەوە :سایتی زانکۆلاین
سەرچاوە:تێلەگرافی بەریتانی
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: