مامۆستا عەباس: رێزلێنان و هەماهەنگی لەگەڵ هاتووچۆ ئەرکی سەرشانمانە
بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور ڕێز لە هاتوچۆی مەخموور دەنێت و لەلایەن خۆشییەوە رائدی مافپەڕوەر (ئاری سەباح) بەرێوەبەری هاتوچۆی مەخموور سوپاسی ئەو هەلوێستەی پەروەردەی مەخمووری کرد. لەلێدوانێکيدا، مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردی مەخموور ڕایگەیاند ؛ بەپێویستمانزانی لەنزیکەوە رێزو سوپاسی خۆمان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی مەخموور بکەین بۆ ئەو کارو چالاكییانەی ئەنجامیان داوە، بەتایبەت لەبواری پەروەردە رۆلێكی بەرچاویان بینیوە لەهۆشیاركردنەوەو رۆشنبیركردنی قوتابیانی سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور”. هەروەها بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور راشیگەیاند “رێزلێنان و هەماهەنگی سێكتەری پەروەردە لەگەڵ بواری هاتووچۆ ئەركی سەرشانمانەو بەبایەخەوە ئەو پەیوەندییە هەڵدەسەنگێنین و بەردەوام دەبین لەهەماهەنگی و هاوكاری كردنی برایانمان لەبەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی مەخموور كە رۆلێكی دیارو بەرچاویان هەیە لەناوچەكە”. لەلایەن خۆشییەوە، رائد (ئاری سەباح) بەرێوەبەری هاتوچۆی مەخموور باسی لەوەكرد، كە پەروەردەی مەخموور رۆلێكی ئەكتیڤ و باشیان بینیوە لەپەروەردەكردنی قوتابیان و پێگەیاندنی نەوەیەكی رۆشنبیر، بەڵێنی ئەوەشیاندا كە بەردەوام بن لەكردنەوەی سیمنیار و ئەنجامدانی كۆڕو كۆبوونەوە لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایانی سنووری پەروەردەی مەخموور بەمەبەستی ئاشناكردن و هۆشیاركردنەوەیان لەبواری رێنماییەكانی هاتووچۆ بۆ سەلامەتی قوتابیان و هاوڵاتییانی ئەم سنوورە.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: