دوایین زانیاری لەسەر ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی ١٢
لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی بالا بریارێکی دەرکرد کە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی پۆلی ١٢ بکرێتە ئارەزومەندانە ئەگەر هاتوو دەرچوانی پۆلی ١٢ پێشکەشکردنیان ئەنجامدا بۆ بەشە پزیشکی و ئەندازیاری و زانستیەکان. ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا رەخنەو پشتگیری هاوتەریبی لەگەڵ خۆیدا هێنا. مامۆستایان چونە بەردەوام وەزارەتی خوێندنی باڵا دژی ئەو بڕیارەو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد . بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دوو ڕونکردنەوەی جیاوازدا لەماوەی هەفتەیەکدا رەتی کردەوە لە بڕیارەکە پاشگەز ببنەوە. ئەم بڕیارە زۆربەی قوتابیانی پۆلی ١٢ پێی خۆشحاڵ بوون. دوازانیاری کە بەدەست سایتی زانکۆلاین گەیشتوە ئەوەیە کە تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی دەرنەچوە کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوەو بڕیارەکە کارایە.واتە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی زمانی کوردی و عەرەبی ئارەزومەندانەیە ئەگەر هاتوو خوێندکار بەشی پزیشکی یان ئەندازیاری یان بەشە زانستیەکان هەڵبژێرێت کاتێک پۆلی ١٢ ی تەواوکردو فۆرمی زانکۆلاینی پڕکردەوە.
شایانی باسە لە هەواڵێکی کەناڵی ڕووداودا لەسەر زاری مەسعود بارزانیەوە باس لەوە دەکەن کە ناوبراو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کردوە بەڵام تائێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا گوێی بە داواکاریەکەی مەسعودبارزانی نەداوەو سورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
لینکی دوو ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە سوربوونی خۆیان لەسەر بڕیارەکە دوبات دەکەنەوە:
ڕوونکردنەوەی دووەمڕونکردنەوەی دووەم

نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: