Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیارێك له‌باره‌ى مامۆستایانى وانەی بیركارى و زانسته‌كان ده‌رده‌كات

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاشكرایده‌كات، سه‌رجه‌م مامۆستایانى پسپۆڕى وانه‌كانى بیركارى و زانسته‌كان له‌ قۆناغى بنه‌ڕه‌تى ده‌خرێنه‌ خولێكى ئیجارییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پڕۆسه‌ى به‌ ئینگلیزیكردنى هه‌ردوو وانه‌كه‌ بتوانن وانه‌كان بڵێنه‌وه‌.

ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ ساڵه‌، وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ى هه‌رێم كار بۆ به‌ ئینگلیزیكردنى وانه‌كانى بیركارى و زانسته‌كان له‌ قۆناغه‌كانى یه‌ك تاكو سێی بنه‌ڕه‌تى ده‌كات و تائێستا له‌ دهۆك 900 خوێندنگا و له‌هه‌ولێرو سلێمانى زیاتر له‌ 600 خوێندنگا پڕۆگرامه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه‌ ئینگلیزى، به‌ڵام بۆ قۆناغى دووه‌مى پڕۆسه‌كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ پلانێكى تایبه‌تى هه‌یه‌.

ئه‌حمه‌د گه‌ل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى به‌ ئینگلیزیكردنى پڕۆگرامه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند “وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ قۆناغى دووه‌مى به‌ ئینگلیزیكردنى وانه‌كانى زانست و بیركارى واته‌ بۆ قۆناغه‌كانى چوار تاكو شه‌شى بنه‌ڕه‌تى بڕیاریداوه‌ خولى ئیجبارى بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانى هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌ بكاته‌وه‌و ماوه‌ى 45 رۆژ ده‌خایه‌نێت و نابێ هیچ مامۆستایه‌كى پسپۆڕى ئه‌و دوو بابه‌ته‌ به‌شدارى نه‌كات”.

وتیشى “مه‌به‌ست له‌ خوله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێوازێكى سه‌ركه‌وتوو وانه‌كان بوترێته‌وه‌و كێشه‌ له‌هیچ له‌ قۆناغێكى خوێندن دروست نه‌بێت”.

له‌باره‌ى ئه‌و خوێندنگایانه‌ى كه‌ وانه‌كانی بیركارى و زانسته‌كان به‌ ئینگلیزى ده‌وترێته‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌روه‌رده‌ وتى “تائێستا پڕۆسه‌كه‌ به‌ باشى به‌ڕێوه‌چووه‌و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو قۆناغى دووه‌مى به‌ ئینگلیزیكردنى وانه‌كانى بیركارى و زانسته‌كان ته‌واوده‌كات”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیارێك له‌باره‌ى مامۆستایانى وانەی بیركارى و زانسته‌كان ده‌رده‌كات Reviewed by Unknown on 3:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.