ژمارەیەك پەروەردە لەم پشووە بێ به‌ش دەكرێن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممە 19ی نیسانی وه‌ك پشووی فه‌رمی له كوردستان راگه‌یاند، لەم بارەیەوە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پەروەدەكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین رونكردنەوە دەدات.
سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگەیاند: حكومەتی هەرێم بە فەرمی 19ی نیسانی وەك پشووی فەرمی راگەیاندووە، بەڵام په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، واته ئه‌و شوێنانه‌ی بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندنی تیادا كرابوو، نابێته پشوو، تەنها له هه‌ولێر و دهۆك لە ناوەندەكانی خوێندن پشووی فه‌رمییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتیشی: په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕینبە هۆی دواكه‌وتنی خوێندنه‌وه، پابه‌ندی پشووه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم نابن و گۆڕانكاریمان كردووه له سه‌رجه‌م خشته‌ی پشووه‌كانی ساڵانه‌دا.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان پشووی راگه‌یاندووه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی دواكه‌وتنیان له ده‌وامی ئه‌مساڵ، ده‌وامی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام داوه.
جێگەی باسە وه‌ك رێزێك بۆ ئێزیدییه‌كان و بۆنه‌كانیان، رۆژی چوارشه‌م 19ی نیسان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزیدییه‌كانه‌وه پشووی فه‌رمییه بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: