Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سۆنی پێش نیکۆن دەکەوێت و دەچێتە پلەی دووەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

هەرچەندە ڕوونە کە لە ئێستادا کامێراکانی کۆمپانیای سۆنی هیچیان لە کامێراکانی نیکۆن و کانۆن کەمتر نییە و تەنانەت لە ماڵپەڕی بەناوبانگی دی ئێکس ئۆ مارک کامێرای Sony A7R II وەک باشترین کامێرا دەست نیشان کراوە و لە پێش هەموو کامێرا ڕکابەرەکانیەتی بەڵام گەورەترین ئاستەنگ کە ڕووبەڕووی سۆنی دەبێتەوە ناوبانگ و متمانەی کڕیارانە بە دوو کۆمپانیا ڕکابەرەکەی کە وای کردووە کڕیارێکی زۆر لە کاتی کڕینی کامێرادا تەنها لە کامێراکانی ئەو دوو کۆمپانیایە بکۆڵنەوە و یەکێکیان هەڵبژێرن بێ ئەوەی هیچ سەیرێکی کامێراکانی سۆنی بکەن!

وا دیارە سۆنی توانیویەتی لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگەدا بەرەوپێش بچێت و بەسەریدا سەربکەوێت چونکە لە نوێترین ئاماری NPD Groupدا کە مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵ دەگرێتەوە هاتووە کە سۆنی پێش نیکۆن کەوتووە و چووەتە پلەی دووەم لە بازاڕی فرۆشتنی کامێرای جۆری full-frame interchangeable lens(واتە ئەو کامێرایانەی کە بەکارهێنەر دەتوانێت هاوێنەکانیان بگۆڕێت و چوارچێوەیەکی فراوانتریان هەیە بە بەراورد بە کامێرای جۆری cropped) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

شایەنی باسیشە بە شێوەیەکی سەرەکی فرۆشی هەریەک لە کامێراکانی Sony A7R II و Sony A7S II بووە کە سۆنی گەیاندووەتە پلەی دووەم.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

سۆنی پێش نیکۆن دەکەوێت و دەچێتە پلەی دووەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا Reviewed by Unknown on 1:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.