بەپەلە، وەزارەت خوێندنی بالا چەند بڕیارێکی دەرکردو قوتابیانی پۆلی ١٢ زەرەرمەندی یەکەمن
هەر وەک لەماوەی پێشوودا سایتی زانکۆلاین باسی لەمەترسی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەکرد کە لە ئەنجومنی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لێوەکرابوو ، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەفەرمی فەرمانی وزاری ئەو بڕیارەی دەرکردو ئەمساڵ قوتابیانی پۆلی ١٢ بە دۆ قۆناغ وەردەگیرێن:
دەرچوانی خولی یەکەم بە قۆناغێک وەردەگیرێن و ڕێژەی ٥٥٪ ی کورسیەکانی وەرگرتنیان بۆ دابین دەکرێت
دەرچوانی خولی دووەمیش بە قۆناغێکی تر وەردەگیرێن کە ٤٥٪ ئ کورسیەکانیان بۆ دابینکراوە.
ئەمەش گەورەترین زیان بە داهاتووی قوتابیانی پۆلی ١٢ دەگەیەنێت بەتایبەت ئەوانەی وانەیان هێشتۆتەوە بۆ خلی دووەم رێژەیەکی زۆر زۆرەو بەمەش نمرەی وەرگیران لە خولی دووەم زۆر بەرزدەبێت و هەزاران قوتابی بێ بەش دەبن لەوەرگیران

نووسراوه لهلایهن
zankoline
بەپەلە، وەزارەت خوێندنی بالا چەند بڕیارێکی دەرکردو قوتابیانی پۆلی ١٢ زەرەرمەندی یەکەمن
Reviewed by Unknown
on
10:33:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: