Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى پەروەردە گرفتى هۆڵى تاقیکردنەوە و بۆنە و چالاکییەکانیان هەیە

نه‌بونی هۆڵی ئه‌زمونه‌كان له‌ به‌شێك  له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌كانی به‌شیك له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن  له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر داواكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆڵیان بۆ دروستبكرێت، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتبوه‌وه‌.

 له‌م  خوێندنگه‌ی قەڵاى کچانى شاری هەولێر  ژماره‌یه‌ك  خێرخواز و خوێندكاران  له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هۆڵێكیان دروستكردووه‌ كه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌ و چالاكیه‌كانیان ده‌توانن به‌كاری بهێنن .

لاولاو دزه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی قه‌لای كچان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند “ئێمە هۆڵمان نەبوو لە خوێندنگاکەمان و بیرمان کردەوە کە داوا لە خێرخوازان بکەین بۆ ئەوەى دەستى هاوکاریمان بۆ درێژ بکەن و ئەو هۆڵەمان بۆ دروست بکەن ، بۆ ئەزمونەکان و بۆنە و چالاکیەکان بەکارى بهێنین”.

وەزارەتى پەروەردەش دەڵێت، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ له‌ ئێستادا  حكومه‌ت نه‌ك ناتوانێت خوێندنگه‌ دروستبكات، به‌ڵكو دروستكردنی هۆڵێكی له‌م شێوه‌یه‌ش كارێكی گرانه‌ بۆی.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كه‌ هاوكات  وه‌زیری ئه‌وقافیشه‌ ده‌ڵێت، زۆرجار خه‌ڵك دێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پیبدرێت مزگه‌وت دروست بكات ئێمه‌ رێنمایی ده‌كه‌ین كه‌ ناوه‌ندێكی خوێندن دروست بكات باشتره‌ له‌ رووی ئاینیشه‌وه‌ خێری زیاتره‌ .

ته‌نیا دروستكردنی هۆڵێك نه‌بووەته‌ به‌شێك  له‌ كاروچالاكی ئه‌و  خوێندكار و خێرخوازانه،‌ به‌ڵكو به‌شێك له‌ خوێندكارانی ئه‌م خوێندنگه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی پاشماوه‌ی هه‌ندێك كه‌ل و په‌لی وه‌ك تایه‌ی ئۆتۆمبێل و ته‌خته‌ و هه‌ندێك كه‌ل و په‌لی تر، چه‌ندین پێداویستیان لێدروست كردووه‌.

ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ خوێندكاران فێری زۆر شتی تربن ته‌نانه‌ت رێگایه‌كیشه‌ بۆ ژینگه‌ پارێزی .

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت  له‌ ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ خێرخوازان توانیویانه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٦٠٠ خوێندنگه‌ نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ و هه‌روه‌ها  زیاتر له‌ ١٠ خوێندنگه‌ش دروستبكریت .
هه‌روه‌ها داوای له‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و خێرخوازان كرد كه‌ كاربكه‌ن  تاوه‌كو كاری زیاتر بكرێت له‌م  ڕووه‌وه‌ .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتى پەروەردە گرفتى هۆڵى تاقیکردنەوە و بۆنە و چالاکییەکانیان هەیە Reviewed by Unknown on 7:08:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.