وەزیری پەروەردە کرێی خوێندنی قوتابخانە ئەھلیەکان کەم دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەدە : دەبێت باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان لەسەدا ١٠ى کرێى خوێندن کەم بکەنەوە
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دەبێت باخچە و قوتابخانە و پەیمان ناحکومییەکان لەسەدا ١٠ى کرێى خوێندن بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ کەم بکەنەوە.
وەزارەتى پەروەردە لە ڕۆژى ١٣ى ئازارى ٢٠١٧ بە نوسراوى ژمارە ٣٩٣٧ بڕیارێکى گشتاندووە، بۆ بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان تیایدا هاتووە، بەپێى فەرمانى وەزارى ئەم داشکانە تەنها کرێى خوێندن دەگرێتەوە.
هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە “ئەم داشکانە لەسەر ئەو کرێى خوێندنە دەبێت، کەلەمۆڵەتە فەرمییەکانى باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان ئاماژەیان پێدراوە”.
لەبەشێکى ترى نوسراوەکەدا هاتووە “هەر باخچە و قوتابخانە و پەیمانگایەک کەمتر لە ڕێژەى لەسەدا ١٠ کەمترى کردبێت، دەبێت کەمکردنەوەکەى بەرز بکاتەوە بۆ ئەو ڕێژەیە، خۆ ئەگەر لەو ڕێژەیەش زیاتر بوو، ئەوە ناتوانرێت کەمترى بکاتەوە”.
لەنوسراوەکەى پەروەردەدا ئەوەش هاتووە “هەر باخچە و قوتابخانە و پەیمانگایەک تەواوى قیستەکانى ئەمساڵى وەرگرتبێت، دەبێت بۆ ساڵى داهاتوو بەڕێژەى لەسەدا ١٠ داشکاندن ئەمساڵ لە ساڵى داهاتوو بکات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتاى دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵەوە وەزارەتى پەروەردە ڕێنماییەکى بڵاوکردەوە و داواى لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان کرد ڕەچاوى بارى دارایى هاوڵاتیان بکەن، بەتایبەتى لەمکاتەدا کەقەیران لە هەرێمى کوردستان هەیە، بەڵام بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان پابەند نەبوون بە ڕەچاوکردنى بارى دارایى فێرخوازانەوە تەنانەت هەندێکیان نرخیان بەرزتریش کردووەتەوە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: