Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایه‌ك لە شاری ھەولێر ده‌درێته‌ به‌رچه‌قۆ و كه‌ته‌ر

لەقوتابخانەیەکی بنەڕەتی لەھەولێر، بە کەتەرو چەقۆ ھێرشدەکرێتە سەر مامۆستایەک و بەسەختی بریندار دەکرێت، بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی ھەولێریش داوای دەستگیرکردنی ھێرشکەرەکان دەکات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧، لەقوتابخانەی ھێرشی بنەڕەتی تێکەڵاو، کە دەکەوێتە سەر شەقامی سەد مەتریی ھەولێر، لەڕێگەی کەتەرو چەقۆوە ھێرشکراوەتەسەر مامۆستایەک و بریندارکراوە.
چەند کەسێک ویستوویانە بچنە ناو قوتابخانەکەوە لەکاتێکدا بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکە سەرقاڵی فێستیڤاڵ بوونەو ئەو مامۆستایەش ویستویەتی ڕێگرییان لێ بکات، لەبەرامبەریشدا ھێرشیانکردۆتە سەری.
زانا نەوزاد، کوڕی ئەو مامۆستا بریندارە ڕایگەیاندووە: “کاتێک لەلایەن باوکییەوە ڕێگری لەو چەند کەسە کراوە کە خوێندکار نەبوون و ویستوویانە بچنە ناو قوتابخانەکەوە، ھێرشی کراوەتەسەرو و برینداریان کردووە، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە.
بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی پەروەردەی ھەولێر ڕایگەیاندووە: پاڵپشتی مامۆستا نەوزاد دەکەن و داواش دەکەن ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەستگیربکرێن.
مامۆستا نەوزاد، پسپۆڕی وانەی وەرزشەو نزیکەی ٢٠ ساڵ خزمەتی مامۆستایەتی ھەیە، ئێستاش یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایه‌ك لە شاری ھەولێر ده‌درێته‌ به‌رچه‌قۆ و كه‌ته‌ر Reviewed by Unknown on 11:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.