Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خشتەیەکی شــــازی تایبەتی سەعی کردن بۆ تەواوی قوتابیان سەیری بکە و بڵاوی بکەرەوە

قوتابی بەڕێز لەســـــەروی هەموو شتێک ئەوە بزانە هیچ مامۆستایەک ناتوانێت بارودۆخی هەموو قوتابیان بە یەکسانی لەبەرچاوبگرێت بۆیە ئەستەمە ئەم خشتانەی لەلایەن مامۆستاکان دائەنرێت هەموو قوتابیان پابەند دەکات بە کاتێکی دیاریکراو بۆ نموونە هەموو مامۆستایان کاتێک خشتە دائەنێن بە قوتابی دەڵێن سەعات 5:00 لە خەو هەڵسە بخوێنە یان دەڵێن سەعات 10:30 دەقیقەی شەو بخەون لە دنیای ئەمڕۆ ئەستەمە قوتابی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم کاتە،هەر بۆ مەعلومات قوتابی هەبوو بەیانیان زوو زوو هەڵساوە بگرە لەم سەعاتەی مامۆستاش زووتر ئینجا معدەلێکی نزمی هێناوە کەواتە مەرج نیە ئەم قوتابیەی شەوان زوو بخەوێت بەیانیان زوو هەڵسێت نمرەیەکی بەرز بهێنێت .قوتابی بەڕێز هێنانی نمرەی بەرز هیچ پەیوەندیەکی بە کات و ساتی زوو خەوتن و زوو هەستان نیە ئێمە لە سەنتەری ئەکادیمیای زانکۆڵاین ی خۆمان لە دووەمی هەرێم تا دەیەمی هەرێم و سەدان قوتابی نمرە بەرزەکان لەلایەن ئێمە فۆڕمی زانکۆڵاین یان بۆ پڕ کرایەوە یەکەم پرسیاری ئێمە ئەوەبوو سەعات چەند سەعیت دەکرد،هەر هەموویان دەیان ووت لە دوای سەعات 7 یان هەشت یان دەیــــــان ووت گرینگ سەعات چەند نەبوو،گرینگ تێگەیشتن بوو،کەواتە ڕێنمایی ئێمە بۆ ئێوە ئەوەیە،با گرینگ نەبێ سەعات چەندە،با ئەوە گرینگ بێ لەم سەعاتانەی سەعی دەکەیت چەند تێگەیشتن دەدات بە ئەقڵەوە ئەوە گرینگە،حەزدەکەی با سەعات 1 ی شــــــــەو بێت گرینگ تێبگەیت کەواتە لە 1/5/2017 ەوە،با لەســـــەر ئەم بەروارە قسە بکەین کە 45 ڕۆژ بۆ تاقی کردنەوەی وزاری دەمێنێت قوتابی هەولێر 1/5/2017 بەفەرمی ئیزن ئەدرێن بۆ سەعی قوتابی سلێمانی 6/5/2017 تاقی کردنەوەی وەرزی دووەمیان دەست پێدەکات بەڵام زۆربەی قوتابیان بە هۆی بەرزی نمرەی وەرزی یەکەمیان و تاقی کردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم بەشــــداری تاقی کردنەوەی وەرزی دووەم ناکەن،کەواتە ئەم خشــــتەیە بۆ قوتابی هەم هەولێر و هەم سلێمانیش دەبێت،لێرە دا چەند خاڵێک تێبینی بکە

1/ بەشێک لە قوتابیان لە هەندێ وانەدا باشــــن ئەگەر دەزانی ئەم ڕۆژانە زۆرە بۆ ئەم وانەیە ئەوا لێ ی کەم بکەرەوە بیدە بەم وانانەی لێ ی خراپی یان تێ ی ناگەیت

2/ گرینگ نیە سەعات چەند هەڵدەستی سەعی دەکەیت گرینگ ئەم سەعاتانەیە کە تەرخانی دەکەیت و تیادا زۆرترین تێگەیشتن دەدات بە ئەقڵەوە بۆیە ئێمە کاتمان دیاری نەکردووە کەی دەخوێنی ئەوە خۆت دیاری بکە گرینگ ئەم 45 ڕۆژەمان دابەشی سەر وانەکان کردووە،

3/تاکە پەیج و سایتی فەرمی مۆڵەت پێدراوین دەیان پەیجی تەزویر و بن دیوار هەن بە نمایشی لۆگۆی ئێمە بۆیە خۆت دوور بخەرەوە چونکە بەهۆی کۆکردنەوەی لایک و خۆ بەناوبانگ کردن لە پەنای ئێمە هەواڵی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی رووخانی وەرە و ناهاوسەنگ کردنی دەروونت

جگە لەمانەی خوارەوە ئەوانی تر ئێمە نین

انستای فەرمی _poli_12

سناپ چاتی فەرمی page_poli12

ســـــــــــــەرکەوتووبن

بەهیوای نمرەیەکی بەرز،

رەوێن گەردی

ra



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خشتەیەکی شــــازی تایبەتی سەعی کردن بۆ تەواوی قوتابیان سەیری بکە و بڵاوی بکەرەوە Reviewed by Unknown on 8:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.