پەروەردەی مەخموور.. چەند دیدارو كۆبوونەوەكانەوەیەکی بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور
سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە بەرواری ٢٤-٤-٢٠١٧ لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور، مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور پێشوازی كرد لەمامۆستا (ئەحمەد مەحمود) سەرپەرشتیاری كارگێری و مامۆستا (فوئاد) سەرپەرشتیاری دەروونزانی. لەهەمان رۆژدا مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور سەردانی بەرێز (كرمانج عەبدوڵڵا) بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، هەروەها هەریەك لەبەرێزان مامۆستا (چەتۆ باس) بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان و مامۆستا (حەمەدەمین) بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێرو كاك لوقمان و كاك سامی گەردی و مامۆستا فەتحی عەباس سەرپەرشتیاری كارگێری ئامادەی ئەو دیدارە بوون. جێگای باسە رەوشی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و رەوشی ناوەندەکانی خوێندن لە دەڤەری مەخموور بەتایبەت جێگای باس و خواسی کۆبوونەوەکان بوو بۆ زیاتر زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەکان و باشترکردنی رەوشی پەروەردە لە دەڤەرەکە .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: