Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دوو رۆژ پشووی ڕاگەیاند بەڵام ھەردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بێ بەش دەبن لەم پشووە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندن له‌ سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان رۆژانی 9 و 19ی مانگی نیسانی 2017 ناكرێنه‌ پشوو.
.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی رووخانی رژێمی به‌عس و 19ی ئه‌م مانگه‌ش رۆژی چوارشه‌ممه‌ سوره‌ی كوردانی ئێزدیه‌ له‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌د‌ا به‌پێی یاسا پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وتیشی"به‌ڵام بۆ قەرەبووکردنەوەی دەوامی خوێندن، له‌و سنورانه‌ی پێشتر به‌هۆی بایكۆتی ده‌وامی مامۆستایانه‌وه‌ خوێندن لێی دواكه‌وت بڕیاردراوە پشووه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌ سنوری بایكۆت نه‌گرێته‌وه‌ ئه‌ویش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنه‌ و ئه‌م دوو رۆژه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ناكرێته‌ پشوو به‌ڵام له‌ داموده‌زگاكانی تری حكومه‌ت پشوو ده‌بێت".


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دوو رۆژ پشووی ڕاگەیاند بەڵام ھەردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بێ بەش دەبن لەم پشووە Reviewed by k on 12:14:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.