وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ زانكۆكان/پەیوەندیتان بە سترێج و جلی تەسكی كچان نەبێ
خوێندنی باڵا بۆ زانكۆكان: بڕیار لەبارەی جلوبەرگەوە مەدەن
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لەسەرجەم زانكۆكان دەكات، هیچ رێكارێك بەرامبەر خوێندكاران نەگرنەبەر تاوەكو لەئەنجومەنی وەزارەت بڕیار لەسەر پەیڕەوكردنی (كۆدی جلی زانكۆیی) دەدرێت.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە رادیۆی نەوای راگەیاند: رۆژی چوارشەممە 5-4 فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەنوسراوێكدا داوای لەزانكۆ حكومی و تایبەتەكان كردوە رای خۆیان بنێرن بۆ پەیڕەوكردنی كۆدی جلی زانكۆیی دوای ئەوەی لەئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
وتیشی: پێویستە زانكۆكان هیچ جۆرە رێكارێك بەرامبەر خوێندكاران و قوتابیان نەگرنەبەر لەبارەی جلی زانكۆیی تا لەئەنجومەنی وەزارەت شێوازەكە یەكلایی دەكرێتەوەو بڕیاری گونجاوی لێدەدرێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: